• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ڕۆژی دووهەمی کۆنفڕانسی ژنان و ڕەوەندی کۆچکردن لە پارلمانی ئەوروپا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/10/30
جۆری بابەت: جیهان, هەواڵی حیزبی

کۆبوونەوەیەکی ٢ رۆژی و ٢ قۆڵی پارتی سوسیالیستی ئەوروپا و ژنانی سۆسیال ئینتێرناسیۆنال لە پارلمانی ئەوروپا رۆژانی پێنج شەممە و هەینی رێکەوتی ٢٥ و ٢٦ ئۆکتوبر لە بروکسێل.
رێکخراوی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستان بۆ کۆبوونەوەی ژنان و کۆچ بانگهێشت کرا بوو و جێگای پێدرابوو لە پانێلەکاندا کە باسی رەوندی کۆچی ژنانی کورد بکات.
کۆبوونەوەکە بە سەر ٤ پانێلدا دابەش کرابوو. پانێلی یەکەم باسی جێگۆرکەی ژنان بوو لە هەموو دونیا و ئاڵۆگۆرەکانی سەردەم کە دەبێتە هۆی ئەوەی ژنان زیاتر لە هەمیشە و زیاتر لە جاران بۆ دابینی کردنی ژیانێکی شێاوتر بکەونە ڕێگە و نەک تەنیا وەدوای بنەماڵە بکەون بەڵکوو بۆخۆیان هەڵبژێرن کە بەرەو وڵاتێکی دیکە وەرێ کەون یان زێدی خۆیان بە جێ بێلێن. راوەستە کردن لە سەر ئەم باسە لە ئەوروپای ئەمرۆ و دیتنەوەی رێکارێک بۆ کەمکردنەوەی گرفتەکان و پاراستنی ژنان، پانێلێ یەکەمی لە خۆ گرتبوو کە بە قسەکانی “زیتا گوورمای” بەرپرسی پارتی سۆسیالیستی ئوروپا و وەفا حاجی بەرپرسی ژنانی سۆسیالیست ئەنتێرناسیۆنال دەستی پێکرد. هەڵسەنگاندن و ڵێکۆڵینەوەکان لە سەر کۆچ هەتا ئێستا زۆرتر لە بواری مەسەلەی ئابووری و کارتێکەری ئابووری چاوی بە مەسەلەی کۆچ دا خشاندووە، بەڵام ئەمرۆ باسی کۆچ و جەندەر واتە رەگەز یەکێک لە تەوەرە گرینگەکانە کاتێک چاو لە مەسەلەی کۆچ دەکرێ.
ئەوان پێداگر بوون کە ئەم کۆبوونەوەیە بە مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری لە سەر بوارە جۆراجۆرەکانی کۆچی ژنان پێک هاتووە تا بەرچاو روونی زۆرتر بدا بۆ باشتر کردنی سیاسەتەکانی ئوروپا سەبارەت بە رووبەرووبوونەوە لەگەڵ دیاردەی کۆچ و ژنان.
لە پانێلی یەکەم دا چەند لێکۆڵینەوە لە سەر وەزعی کەمپەکان بۆ وێنە لە یونان، لە سەر هۆکارەکانی کۆچی ژنانی وڵاتانی جۆراجۆر و لە سەر دیسکۆرسی کۆچ کە بە تەواوی لە مەر پێداویستییەکانی ژنان نائاگایە و لەبیری کردوون، لە لاێەن چەند لێکۆڵەر لە ئاست تێزی دوکترا هاتنە بەر باس.
پانێلی دووهەم راوەستەیەک بوو لە سەر هۆکارەکانی کۆچ، چ وەک پەنابەر و چ وەک کۆچبەر. لەم پانێلدا کە ” پیا لۆکاتێللی” سەرپەرەشتی دەکرد نوێنەری یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستان باسی لە ٣ مەسەلەی سەرەکی کرد. وەک یەکەم هۆکار ئاماژەی بە نەبوونی دەوڵەتی کوردی و دەسەڵاتی کوردی کرد و پێداگر بوو لە بریارە نادرووستەکانی وڵاتانی ئوروپی لە رووبەروو بوونەوە لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی و شێوەی مامەڵەیان لەگەڵ ئێران کە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئاوارەبوونی کوردی ئێرانە. سەردەمانێک ژنی کوردی وەدوای مێرد و باب و برای پێشمەرگەی دەکەوت، ئەمرۆ ژنان زیاتر لە جاران لە دەست زوڵمی رێژیم ئاوارە دەبن. توند و تیژی بە قانونی کراو بە دژی ژنان، سەرکووتی سیاسی، نەبوونی کار، هەوڵی رێژیم بۆ گەراندنەوەی ژنان بۆ ناو ماڵ و هۆکارەکانی دیکە ئاماژەیان پێکرا. نوێنەری یەکێتی ژنانی دێمۆکرات ئاماژەی بە گرینگی پاراستنی گیانی ژنان لە رێگای کۆچدا و لە کەمپەکاندا کرد و پاشان داستانی ژیانی ژنێکی گێرایەوە کە ناوی سۆهەیلا قادری بوو. ژنێک کە وەک منداڵ لەگەڵ بنەماڵەکەی بەهۆی سیاسی بوونی بابی ئاوارەی کوردستانی عیراق بوو، لە کەمپ گەورە بوو لە کەمپ دەرسی خوێند، لە کەمپ باڵای گرت، لە کەمپ عاشق بوو، لە کەمپ بوو بە شاعێر، بوو بە ژنە تێکۆشەری جێگای شانازی، مێردی کرد، منداڵی بوو، منداڵی گەورە کرد، بوو بە بەرپرسی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستان، منداڵەکانی ناردن بۆ دەرەوەی وڵات و لە رۆژی ٨ سێپتامبر بە مووشەکی ئێران لە قوڵایی ٢٠٠ کیلومێتر لە خاکی وڵاتێکی دیکەدا شەهید کرا. سۆهەیلا بە هەویای هاتنە ئوروپا نەبوو، سۆهەیلا بۆ دابین کردنی مافەکانی نەتەوەیەک ئاوارەی خاکی وڵاتێکی دیکە بوو.
نوێنەرانی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستان دەست نیشانیان کرد کەمپەکانی حیزب جارێ وایە هەموو ژیانی بنەماڵەکان لە خۆی دەگرێ، بۆیە پاراستنی گیانی هەموو ئەوانی لە کەمپەکان دەژین ئەرکی سەرەکی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە. هەروەها داوایان کرد کە سەردانی کەمپەکانی حیزب بکرێ و راپۆرتی لە سەر ئامادە بکرێ و بدرێ بە پارڵمانی ئوروپا.
لە پانێلی سێهەم دا باسی ژنان و رێگا کرا، مەترسییەکان لە سەر گیان و سەلامەتی ژنان لە رێگای کۆچدا و لە دەست قاچاقچییەکاندا، گرفتەکان و پێداویستییەکانی ئەو ژنانە تێشکیان خرایە سەر. دیتنەوەی رێگایەک بۆ پاراستنی گیانی ئەو ژنانە کە ژمارەیەکیان لە رێگادا دووگیان دەبن یان منداڵیان دەبێ. پێداویستییەکانی رێگا بۆ ژنان لە وڵاتانی جۆراجۆر باسی کرا و هەروەها لە مەر چۆنییەتی رووبەروو بوونەوەی ئوروپا لەگەڵ ئەم ژنانە هێندێک پێشنیار هاتنە بەر باس.
لە پانێلی چوارەمدا باسی ژنانی کۆچەر و گەیشتن بۆ ئەوروپا بوو. چۆن دەکرێ یارمەتی ئەو ژنانە بکری کە دەگەنە وڵاتێکی دیکە یان ئەوروپا بۆ ئەوەی نەکەونە داوی کەسانی زۆردار، بۆ ئەوەی وەک سەربار چاویان لێ نەکرێ، بۆ ئەوەی یارمەتییان بکرێ کار ببیننەوە، بۆ ئەوەی لە تواناکانیان کەڵک وەربگیرێ، بۆ ئەوەی رێگا بدرێ کە کۆچ بە قانونی بکرێ و کاناڵی بۆ دابین بکرێ و ژنان بپاریزرێن لە رێگادا. کاتی ئەوە هاتووە دونیا و بە تایبەت ئەوروپا بە خۆی دابێتەوە، مادام دانیشتوانی پیر دەبن پێویستی بە نیروی کار هەیە، مادام ئەورۆ خەڵک زۆرتر جێگۆرکە دەکا، ئەوروپا دەبێ ئامادە بێ بە خۆیدا بچێتەوە و باسی کۆچ نەو وەک بارێک بۆ ئەوروپا بەڵکوو بەشێک لە ژیانی ئەوروپا چاوی لێبکرێ. بە واتایەک ژنان و کۆچ ببێتە باسێک بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر بۆ ئەوروپا.

نوێنەرایەتی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستان لەدەرەوەی وڵات

sosial-internasional-2.jpg

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist