ناوی ئه‌شكه‌وتی سه‌هۆڵانی مه‌هاباد چوە لیسته‌ی ئاسه‌واره میللییه‌كانی ئێرانەوە.
شوێنی مێژوویی ـ سرووشتیی ئه‌شكه‌وتی سه‌هۆڵان وه‌ك هه‌شتاو نۆهه‌مین شوێنهراوی مێژوویی ـ فه‌رهه‌نگیی ئه‌م شاره به ژماره‌ی ٣١٢٦٥ له لیستی شوێنه‌وارە میللییەکانی ئێران‌دا تۆمار كرا.
تۆماركرانی ئه‌شكه‌وتی سه‌هۆڵانی مه‌هاباد له ڕیزی شوێنه‌واره میلییەکان له حاڵێك دایه كه ٨٨ شوێنه‌واری دیكه‌ی ئه‌م شاره‌ش له لیستی شوێنه‌واره میللییەکانی ئێران‌دا تۆمار كراوه.
ئه‌شكه‌وتی سه‌هۆڵان دووهه‌مین ئه‌شكه‌وتی ئاویی ئێرانه كه له ٤٣ كیلۆمیتریی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری مههابادو له نێوان جاده‌ی مه‌هاباد ـ بۆكان له‌سه‌ر ڕێی بورهان هه‌ڵكه‌وتووه.
ئه‌م ئه‌شكه‌وته ئاوییه مێژووییه یه‌كێك له گرینگترین‌و كه‌م وێنه‌ترین ئه‌شكه‌وته سروشتییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانە كه ساڵانه زیاتر له ٢٥٠ هه‌زار گه‌شتیاری نێوخۆیی‌و بیانی سه‌ردانی ده‌كه‌ن.