ژنانی ئیزیدی له ژێر چاودێریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له حاڵی ڕاهێنان دان.
سه‌دان ژنی كوردی ئیزیدی به پێكهێنانی گوردانێكی 5 هه‌زار كه‌سی ته‌یار به چه‌كوچۆڵ خۆیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ئاماده كردوه.
نایف سیدۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی “سنوونی”ی سه‌ر به شه‌نگاڵ به هه‌اڵده‌ریی “ئیسپۆتنیك”ی ڕووسیه‌ی ڕاگه‌یاند كه گوردانێكی ژنانی ئیزیدی كه زیاتر له ٣٠٠ كه‌سن، چاوه‌ڕوانی دوایین بڕیارن كه به‌ره‌نگاری هێزه‌كانی داعش ببنه‌وه.
ناوبراو هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه قه‌راره ٥ ستوونی نیزامی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یه‌كی نیزامی به ناوی قاسم شەشو له‌گه‌ڵ ١١ ستوونی نیزامی كه له ده‌رووبه‌ری شه‌نگاڵ جێگیر بوون، به‌گژ داعشدا بچنه‌وه.
نایف سیدۆ هه‌روه‌ها ده‌ڵێ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئاماده‌ی ئیزیدی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش زیاتر له ٥ هه‌زار و ٢٠٠ كه‌سه كه ٣٠٠ كه‌سیان له هێزه‌كانی ژنان پێك هاتووه‌و سەرجەم له چوارچێوه‌ی ١٦ گوردان و له ژێر چاودێریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕێك خراون.
سیدۆ هه‌روه‌ها گوتبووی پێكهاته‌ی كوردانهكان هێشتا ته‌واو نه‌بووه‌و هێندێك له هێزه‌كانی ئیزیدی هه‌ر ئێستا چه‌كیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و خه‌ریكی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعشن.