تەوەری کونفڕانسی ئاسایشی سێ ڕۆژە لە شاری مەنامێی بە دەستپێشخەری ناوەندی نێونەتەوەیی بۆ لێکوڵینەوەکانی ستراتژیک لە لەندەن لە ژێر سەردێڕێ “ئاسایشی کەنداو و بابەتی تێرۆریسم لە ناوچە” بەڕێوەدەچێت.
وەزیری بەرگری ئەمریکا لە دووەمین کونفڕانسی نێونەتەوەیی ئاسایش کە لە شاری مەنامێی پێتەختی بەحرێن پێکهاتووە جارێکی دیکە لە سەر هەڵوێستی ئەمریکا لە بەرەنگاری بەرامبەر بە هەنگاوەکانی ئێران لە ناوچەکەدا جەختی کردەوە.
مەتێس گوتی: “ئەو وڵاتانەی خاوەن بیری هاوبەش کە لێرەدا کۆبوونەتەوە لە هەوڵی شەڕ و ئاژاوەدا نین. بەلام هەروەک ماێک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتویەتی ناتوانین هەوڵەکانی شەڕەنگێزانەی رژیمی یاخیبووی ئێران و ڕێکخراوەکانی تووندڕەوی دیکە لەبەرچاونەگرین. بەو پێیە جارێکی دیکە لە سەر هەڵوێستی واشنگتۆن لە بەرەنگاری بەرامبەر بە هەوڵەکانی ئێران بۆ وەدەست هێنانی چەکی پێشکەوتوو و یارمەتی دارایی و چەک بە ملیشیاکان لە عێراق، سوریە، یەمەن، لوبنان و تەنانەت لە بەحرەین جەخت دەکەینەوە.”
نابراو گوتی: “لە سوریە، هاوبەندییەکی پێکهاتوو لە ٧٠ ولات بۆ خاشەبڕکردنی پاشماوەکانی داعش لە ئارادایە. رژیمی بەشار ئەسەد تەنیا بە هۆی پشتیوانی رووسیە و ئێران لە سەر دەسەڵاتدا ماوەتەوە. ئەمریکاش تا ئەو کاتەی میلیشیاکانی تووندڕەویی لەشکری لە سووریە دان و هەڕەشە لە بەرژەوەندێکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی دەکەن لە سووریە دا دەمێنێتەوە. جەخت دەکەمەوە کە شەڕێ نێوخۆیی سوریە پیویستی بە ڕێگاچارەیەکی سیاسیە و ئەمریکا لە هەوڵەکان بۆ دامەزراندنی ئاشتی لە ڕێگای ڕەوتی ژنێڤ و پەیرەوی لە بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایش ڕێزدەگرێت.”
وەزیری بەرگری ئەمریکا هەروەها خوازیاری کۆتایی پێهێنانی هەرچی خێراتر بە شەڕێ نێوخۆیی یەمەنە و گوتی: “ئەمریکا لە ئەو هەوڵانە کە بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە یەمەندا دەکرێت، پشتیوانی دەکات. سیاسەتی ئێمە لە ئەو بارەیەوە یارمەتی بۆ بەهێزکردنی هێزەکانی ئاسایش و ڕەوای یەمەن وبەهێزکردنی نیازەکانی بەرگری لایەنەکی ئەمریکایە. وێڕای پشتیوانی لە لایەنەکانی ئەمریکا بۆ بەرگری لە خاک و دەسەلاتداری خۆیان لە بەرامبەر هێرشی سەرهەڵداوانی بە پشتیوانی ئێران، لە هەمان کاتدا خوازیاری کۆتایی پێهێنانی خێرا بە دوژمنایەتی لە یەمەن داین.