پێده‌چێت دوای رۆژی ١٣ی خەزەڵوەری١٣٩٧ هەتاوی ئێران گۆشه‌گیر بكرێت له بازاڕی جیهانی و وڵاتانی ده‌وروبه‌ری، ئه‌وه‌ش ئه‌و واده‌یەیە کە بۆ جێبه‌جێكردنی قۆناغی نوێی سزاكانی ئەمریکا به‌سه‌ر تاران‌دا دیاریكراوه، سزادانی ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندامی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت (ئۆپیك) له‌وانه‌یه گوڕێكی زیاتر به یه‌كه‌م دانیشتنی برێنت بدات بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی ئه‌و بڕه نه‌وته بكاته‌وه به‌خێرایی، كه بازاڕه‌كانی جیهان رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی قۆناخی دووه‌می سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنرێت، ژماره‌یه‌ك ده‌وڵه‌ت بایكۆتی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌یان كرد، وه‌ك هیندستان، كۆرەی باشوور و چین، هه‌روه‌ها وڵاتانی دیكه‌ی ئاسیا. عێراقیش ده‌ڵێت، نه‌وتی خاوی كه‌ركووك له مانگی نۆوامبردا ڕاده‌گرین و ناینێرین بۆ ئێران، وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا بڵاویكردبووه‌وه.
دۆناڵد تڕا‌مپ، سه‌رۆكی ئەمریکا به كشانه‌وه له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی ساڵی ٢٠١٥ و سه‌رله‌نوێ سه‌پاندنه‌وه‌ی سزا به‌سه‌ر تاران‌دا، هه‌ڵوێستی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراقی قورس كردووه، چونكه ئابووری وڵاته‌كه‌ی سه‌قامگیر نییه و تێكه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران.
ریک بێری، وه‌زیری وزه‌ی ئەمریکا مانگی رابردوو گووتی: “ئیداره‌ی تڕا‌مپ لێكۆڵینه‌وه له كشاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه كۆگاكراوانه‌ی بۆ حاڵه‌تی فریاكه‌وتن دانراوه ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی شوێنه‌واری ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ی نه‌وتی ئێران له بازاڕه‌كاندا بكاته‌وه كه جێیده‌هێڵێ، به‌ڵكو له به‌رامبه‌ردا په‌نا بۆ گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی نه‌وت ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی بڕه كه‌مكردووه‌كه بكه‌نه‌وه تا بازاڕی نه‌وت سه‌قامگیر بێت”.
هه‌روه‌ها گووتی: “رۆژانه نزیكه‌ی ٣٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك ده‌گاته بازاڕه‌كانی جیهان، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق رێگه به‌ناردنی له رێگه‌ی بۆرییه نه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بدات”.
سه‌ره‌ڕای نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران، نرخی نه‌وت له دوا مامه‌ڵه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا به‌رزبووه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت سزاكانی سه‌ر ئێران فشار بۆ سه‌ر بازاڕه‌كانی جیهان درووست بكات، به‌ڵام گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت ئه‌م هه‌فته‌یه رووبه‌ڕووی زیان بوویه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی شه‌پۆلێكی فرۆشتنی پشكه‌كان و ترس له‌باره‌ی شه‌ڕی بازرگانییه‌وه بوو”.