ئەمریکا، سیستەمی دارایی سۆئیفت بەهۆی هاوکاری لەگەڵ ئێران ، بەرەوڕووی سزای توند دەکاتەوە.
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا سەرقاڵی تاوتوێ کردنی گەمارۆخستنە سەر سیستەمی بانکی سۆئیفتە.
ڕۆژنامەی شەرقەلئەوسەت له ڕاپورتێکی تەسەلدا ڕایگەیاندووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەمەڕ هاوکارییە بەربڵاوەکانی سۆئیفت لەگەڵ بانکەکانی ڕژیمی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەتوندی ناڕازی و تووڕەیە.
هەر بۆیە وەزارەتی خەزێنەداری ئەو وڵاتە بە مەبەستی گوشار خستنە سەر سۆئیفت، کۆمەڵێک بەرنامەی بەربڵاو لەوان گەمارۆ خستنە سەر ئەو ڕێکخراوە نێونەتەوەییەی لە بەردەست دایە، تاکوو ئەو ڕێکخراوە ناچار بکات کۆتایی بە هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ بانکەکانی ئێران بهێنێت.
بەشێکی هەرەگەورە لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان و گواستنەوەی دارایی جیهان له ڕێگای سۆئیفتەوە جێبەجێ دەبێت.
ئەمریکا مەبەستیەتی خولی دوویەمی گەمارۆکان بۆ سەر ئێران له 13 ی خەزەڵوەردا جێبەجێ بکات کە ئامانجی سەرەکی وەستاندنی هەناردە کردنی نەوتی ئێرانە و شکاندنی سەرچاوە داراییەکانی گرووپە توندڕەوەکانە لە ناوچە، کە لە رێگای ئێرانەوە دابین دەکرێ.