ژنان و رەوەندی کۆچ ناوی کوبوونەوەیەکی ٢ رۆژی و ٢ قۆڵی پارتی سۆسیالیستی ئوروپا و رێکخراوی ژنانی ئەنتێر ناسیۆنال بووکە لە بروکسێل لە ناوەندی پارڵمانی ئوروپا لە رۆژانی ٢٥ و ٢٦ ئوکتۆبری ٢٠١٨ بەرێوە چوو.
بە نوێنەرایەتی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستان هاورێێان تارا عەزیزی و گوڵاڵە شەرەفکەندی بەشداری کۆبوونەوەکان بوون و هەم لە پانێل دا و هەم لە باسەکان دا بە تایبەتی ئاماژەیان بە وەزعی ژنانی کوردی رۆژهەڵات، رەوەندی کۆچی کوردی رۆژهەڵات، وەزعی کەمپەکان لە خاکی کوردستانی عێراق و موشەک بارانی قەڵای دێمۆکرات و شەهید کرانی سکرتێری یەکێتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستان خاتوو سۆهەیلا قادری و سکرتێری پێشوو یەکێتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستان خاتوو نەسرین حەداد کرد. ئاماژە بەم راستییە کە سوهەیلا و نەسرین لە خاکی وڵاتێکی دیکەدا دەکەونە بەر هێرشی موشەکی ئێران وهەتا دوایی کاتەکانی ژیانیاندا بو کورد و دابین کردنی ئامانجەکانیان و بەدژی دەولەتێکی سەرکوتگەر تێکۆشاون و وەک کۆچبەر لە خاکی کوردستانی عیراق پێناسە دەکران، بەشی سەرەکی باسەکانیان بوو.
ئەم کوبوونەوە لە سەر چوار تەوەری سەرەکی راوەستەی دەکرد و باسەکانیش بە سەر ئەم چوار پانێلەدا دابەش کرابوون، یەکەم ژنان و کۆچ مەبەست و ئاکام ، ژنانێک کە کۆچ دەکەن، ژنان و رێگا، ژنان و گەیشتنە مەنزڵ.
لەم تەوەرانەدا هەرکات باسی کۆچ دەکرا مەبەست، هەم پەنابەر بوو هەم کۆچبەر و هەم هەڵاتووی شەر، هەم تێکۆشەری سیاسی کە مەجبور کرابوون خاکی وڵاتی خۆی بە جێ بێڵن.
واتە ئامانج راوەستە کردن بوو لە سەر رەوندی جێگۆرکەی خەڵک و چۆنییەتی مو عامەلە کردن لە گەڵ ئەوراستییە. دیتنەوەی رێگا چارە بۆ ئەم گرفتە بە واتایەک نەک بەرەنگارە بوونەوە و پێش پێ گرتنی بەڵکوو دابین کردن یا پاراستنی ئەو ژنانە کە لە رێگادان، لە کەمپن یان ئاوارە بوون هەتا گەیشتنیان بۆ ئوروپا و تەنانەت ئەرکدار کردنی وڵاتانی ئوروپی بە وەرگرتن و دابین کردن کار بۆ ئەو ژنانە لە بەشە جیاوازە کانی ئەم کۆبوونەوەیە باسی لێکرا.
لە راپۆرتی داهاتوودا وردەکاری زۆرتر دەخرێتە روو.
نوێنەرایەتی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستان لەدەرەوەی وڵات
٢٧ی ئۆکتۆبری
٢٠١٨