دکتور ئاسۆ حەسەن‌زادە جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و وتەبێژی دەفتەری سیاسیی حیزب، لە لێدوانێک بۆ هێندێک ئاژانسی هەواڵی بیانی بە باس کردن لە دوایین هەڵوێستی بەرپرسانی ئامریکایی و ململانێیەکانی کۆماری ئیسلامی لە گەڵ وڵاتانی ناوچە کۆمەڵێک خاڵی گرینگی ئاماژە پێدا.
دکتور حەسەن‌زادە بە باس کردن لە هەڵوێستی وەزیری دەرەوەی ئامریکا سەبارەت هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی و بەزاندنی هەرێمی هەوایی وڵاتانی دەراوسێ ، لەو پێوندییە‌دا گوتی:
”مایک پۆمپێئۆ رایگه‌یاندوه که پاش لێکۆڵینه‌وه بۆیان ده‌رکه‌وتووه که تێکنۆلۆژیی نیزامیی ئێران له‌پشت ئه‌و مووشه‌کانه‌وه‌یه که بۆ وڵاتانی که‌نداو و ناوچه هاوێژراون. له که‌یسی مووشه‌کبارانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا وه‌ها لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک زۆر پێویست نه‌بوو، چونکه هه‌ر پاش موشه‌کبارانه‌که کۆماری ئیسلامی بۆخۆی به فه‌رمی به‌رپرسایه‌تیی ئه‌و ده‌ستدرێژی و جینایه‌ته‌ی گرته ئه‌ستۆ.
ئه‌وه که ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه که له به‌رامبه‌ر هێرشی مووشه‌کیی ئێران بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانه‌کانی له ناوچه‌دا و یه‌ک له‌وان عه‌ره‌بستانی سعودی دژکرده‌وه‌ی ده‌بێ شتێکی موسبه‌ته. ئێمه پێشوازی له‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریکا ده‌که‌ین چونکه ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه که سنوورێک بۆ مانۆڕه‌کانی کۆماری ئیسلامی له ناوچه‌دا دابنرێ.
دوکتور ئاسۆ حەسەن‌زادە بە وەبیرهێنانەوەی دەستێوەردان و سەرەرۆییەکانی کۆماری ئیسلامی بەتایبەتی لە عێراق و لە هەرێمی کوردستان و هەڕەشەکانی بەرپرسانی سپای پاسداران لەو بارەوە ڕایگەیاند:
به‌ڵام له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه لێره‌دا جیاوازییه‌ک له‌نێوان عه‌ره‌بستان و عیراق یا کوردستانی عێراق که ئێمه له‌وێ به‌رده‌وام له‌ژێر مه‌ترسیی هێرش و ده‌ستدرێژیی ئێرانداین، نیه. به‌پێچه‌وانه‌وه عێراق و کوردستانی عێراق له سۆنگه‌ی ململانه‌ی ئێران و عێراقه‌وه بایه‌خ و هه‌ستیارییان زیاتریشه. ئه‌مریکا تێچووی یه‌کجار گه‌وره‌ی ماددی و ئینسانیی له‌پێناو ئازادکردن و جێگیرکردنی عێراقدا داوه. به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق و کوردستانی عێراق یه‌کجار زۆرن. له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه کۆماری ئیسلامی، ئێمه وه‌ک هاوپه‌یمانێکی ئه‌مریکا چاو لێ ده‌کا. یه‌کێک له پاساوه‌کانی ئه‌و ڕێژیمه بۆ هێرشی مووشه‌کی بۆ سه‌ر ئێمه ئه‌وه بوو که ئیدیعای کرد ئێمه به پشتیوانی و دنه‌دانی ئه‌مریکا چالاکییه‌کانمان به‌دژی کۆماری ئیسلامی په‌ره پێ داوه. هه‌ر له‌م ڕۆژانه‌دا کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی هه‌ڕه‌شه‌یان له ئێمه کردوه که ئه‌گه‌ر بێت و بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیمان چاک بکه‌ینه‌وه، سه‌رله‌نوێ به مووشه‌ک له خۆمان و له هه‌ر لایه‌نێک ده‌ده‌ن که پشتیوانمان بێ.
جێگر سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و وتەبێژی دەفتەری سیاسی لە بەشێکی دیکە لە لێدوانەکەی‌دا دەڵێ :
زۆر گرینگه ئه‌مریکا ڕوانگه‌یه‌کی هه‌مه‌لاگیر و گشتی بۆ چالاکیی تێکده‌رانه‌ی کۆماری ئیسلامی له ناوچه‌دا هه‌بێ. ئه‌مریکا ته‌نیا ده‌وڵه‌ته که قابلیه‌تی سیاسی و نیزامی و تێکنۆلۆژیی چاوه‌دێری کردن و له‌نێو بردنی مووشه‌که‌کانی ئێران له ئاسمانی‌دا هه‌یه. به هه‌مان شێوه که ساڵی ١٩٩١ ئه‌مریکا و بریتانیا بۆ پاراستنی کورده‌كانی عێراق حه‌ریمی هه‌واییان دروست کرد، ئێمه‌ش مافی خۆمانه که له به‌رامبه‌ر مه‌ترسیی هێرشی ئاسمانیی کۆماری ئیسلامی‌دا داوای رێکاری نێونه‌ته‌وه‌یی بکه‌ین. ئه‌مه هه‌م له‌لایه‌نی ئینسانییه‌وه زه‌رووره چونکه ژیانی ئه‌ندامانمان و بنه‌ماڵه‌کانمان له کوردستانی عێراق له مه‌ترسیدایه. هه‌م له‌لایه‌نی سیاسی و قانوونییه‌وه مه‌شرووعه. شه‌ڕی ئێران ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئێمه نیه. ئێران به‌گشتی له‌گه‌ڵ جیهانی پێشکه‌وتوو له شه‌ڕدایه و به‌تایبه‌تی ئامانجی هه‌ره گه‌وره‌ی لێدانی حزوور و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه و له عێراقدایه”.