کچە وێنەگرێکی خەڵکی شاری سەقز، لە فێستیڤاڵی وێنەگریی لە دوو وڵاتی قرقیزستان و تاجیکستان پلەی دووهەمی بە دەست هێنا.
ژاڵە بەهرامی، هونەرمەندی بەشی وێنەگریی لە فێستیڤاڵی وێنەگری، کە لە دوو وڵاتی قیرقیزستان و تاجیکستان بەڕێوە چوو، دوو میداڵی زیوی بە دەست هێنا.
ئەو کچە وێنەگرە کوردە، بە دوو بەرهەمی (کشت و کاڵ) و (گوڵی فۆسفۆر) لە دوو فێستیڤاڵی جیاجیادا خەڵاتی زێوی ئەو دوو وڵاتەی بەدەست هێناوە.
شایانی باسە لەو ماوەیەدا هونەرمەندانی کورد لەهەموو بوارە هونەرییەکاندا لە زۆربەی فێستیڤالەکان سەرکەوتنی بەچاویان وەدەست هێناوە. هەر لەوپێوەندییەدا ماوەیەک لەمەوبەرهونەرمەندی گۆرانیبێژ، ژەنیار و ئاوازدانەری بەناوبانگی کورد شەهرام نازریی لەلایەن مەلیکەی بریتانیاوە نازناوی ” سیر”ی پێبەخشرا.