وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی ئاگاداری جموجۆڵەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
رۆژی شەممە 27/ ئۆکتۆبری/2018، جێیمس ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، چەند پارچە چەکێکی ئێرانییان دەستکەوتووە، کە ئەو وڵاتە بۆ تێکدانی سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەکاری دەهێنێ.
جێیمس ماتیس هەروەها رایگەیاندووە، ئەمریکا ئاگاداری هەموو جموجۆڵەکانی ئێرانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، و وتی: ”ئێمە دەزانین ئێران لە ناوچەکە خەریکی چییە“، بەڵام ئەمریکا کار دەکات بۆ وەستاندنی دەستێوەردانەکانی ئەو وڵاتە لە کاروباری نێوخۆی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەو لێدوانەی وەزیری بەرگریی ئەمریکا هاوکاتە لەگەڵ سەپاندنی چەندین سزای ئابووری و سەربازی بەسەر ئێراندا لەلایەن ئەمریکاوە، کە رۆژی 13ی خەزەڵوەی ژمارەیەک سزای دیکە بەسەر فرۆشتنی نەوتی ئێراندا، دەسەپێندرێت.
دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی و سەپاندنی چەندین سزا بەسەر ئێران، دۆناڵد ترامپ هەڕەشەی لە هەموو ئەو وڵات و لایەنانە کرد، کە یان دەبێ بچنە بەرەی ئێران یاخود پابەندی سزاکانی ئەمریکا بن بەسەر ئێران.
شەوی 8/5/2018، دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی پێنج + یەک، واژۆ کرد