هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئێران بە مەبەستی پەیڕەو کردنی گەمارۆکانی ئەمریکا وەستا.
چەند سەرچاوەیێکی ئاگادار له هەناردەی نەوتی عێراق ئاشکرایان کرد، ئەو وڵاتە بە مەبەستی پەیڕەو ی کردن لە گەمارۆکانی دەوڵەتی ئەمریکا دژی ئێران، له مانگی خەزەڵوەردا هەناردە کردنی نەوت له ڕێگای بارهەڵگرە نەوتییەکان له کێڵگەکانی نەوتی کەرکووکەوە بۆ ئێران ڕاگرتووە.
هەر لەو پێوەندییەدا ماڵپەڕی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند عێراق له مانگی نۆڤێمەرەوە و له ڕاستای پەیڕەو کردنی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماریی ئیسلامیی ئێران گواستنەوەی نەوتی خاو له کێڵگەی نەوتی باکووری کەرکووک بۆ ئێران ڕادەگرێت.
ڕۆیتەرز زیادیشی کرد: بڕیاری دۆناڵد ترامپ بۆ چوونە دەرەوەی ئەمریکا له ڕێکەوتنی ناوکیی نێونەتەوەیی 2015 لەگەڵ تاران لە مانگی مەی، و وەگەڕخستەوەی گەمارۆکان، حکوومەتە نوێیەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراقی بەرەو ڕووی دۆخێکی دژوار کردۆتەوە، چونکوو ئابووری ئەو وڵاتە لەگەڵ ئێران تێکەڵاوە.
ئەمە لە کاتێکدایە عادل عەبدوڵمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە 3ی خەزەڵوەر ڕایگەیاند، کاتێ پرسی یارمەتیدان بە جێگربوونەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا دێتە پێش، ئەوە عێراق بەرژەوندی و سەربەخۆیی خۆی لە لاوە گرینگترە تا پێوەندیی نەوتی لە گەڵ ئێران.
حەکم ئەلزاملی، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئایاسیش و بەرەڤانی پەرلەمانی عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هەندێ لایەن هەستاون بە قاچاخ کردنی نەوتی عێراق له ناوچەی دۆزخورماتووە بۆ ئێران.
شیاوی ئاماژەیە بارهەڵگرە نەوتییەکانی عێراق بەهۆی خوڵقاندنی کارەساتی گیانی و دارایی زۆر له ڕێگاوبانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تانکەری مەرگ ناسرابوون.