پتر له ٢٠٠ کهس له شارۆچکەی سروج له باکووری کوردستان بههۆی تهقینهوهیهک کوژراونو بریندار بوون.
کاربەدەسـتانی تورکیه دهڵێن بههۆی تەقینەوەکەی شارۆچکەی سروج لە پارێزگای شانلی له ئۆرفەی تورکیه تا ئێستا ٥٠ کەس گیانیان لەدەسـت داوەو زیاتر له ١٥٠ کهسیش بریندارن.
تەقینەوەکە ڕۆژی دووشەممە لە نێو باخچەی ناوەندێـکی ڕۆشنبیری شارەکە لە نێو کۆبوونهوهی کۆمەڵێـک لاوانی سوسیالیست ڕوویدا کە نیزیکەی ٣٠٠ کەس دەبوونو لە شاری ئهستەمبوڵی تورکیهوه هاتبوون تا بەرەو شاری کۆبانی بڕۆنو لەوێ خۆبەخشانە بەشداری لە ئاودانکردنەوەی شارەکەدا بکەن.
بەپـێی لێکۆڵینەوە سەرەتایـیەکان کەسێـکی خۆکوژکه ژن بووه تەقینەوەکەی ئەنجام داوەو ئهگهرچی هێشـتا کەس بەرپـرسایهتیی خۆی لەو تەقینەوەکە ڕانەگەیاندووە، بەڵام کاربەدستانی تورکیه دەڵێن بەڵگەیان لهلایه که داعش لە پشت ئەم تەقینەوەیە بووه.