هەیئەتێکی کومیتەی بریتانیا حیزبی دێموکڕاتی کوردسان لە چالاکییەکی مەلبەندی رۆشنبیریی کورد لەلەندەن بۆ منداڵانی شەهیدان به‌شداری کرد.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ ی پوشپه‌ڕ مەڵبەندی رۆشنبیریی کورد لە شاری لەندەن، پێتەختی بریتانیا، کوڕه شێعرێکی بۆ مامۆستا جەمال شارباژێریو رەنج بەرزنجی و گەشبیر ئەحمەد، دوو لاوی تازە پێگەیشتوو لە شێعر و ئەدبیاتی کوردی پێکهێنا. پێکهێنانی ئەو کوڕە شیعرییە، لە چوارچێوەی ئەو کاروچالاکییانەی ئەو مەڵبەندەیە بۆ کۆکردنەەوەی هاریکاری بۆ منداڵانی کوردستان.
له‌و کۆڕه شێعره‌دا سێ به‌شداربووی به‌رنامه‌که ده‌قه شێعرییه‌کانی خۆیان خوێنده‌وه‌و له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی به‌رنامه‌که‌شدا خاتوو پەیمان‌و خاتوو ئاسۆس، چه‌ند شێعرێکی خۆیان پێشکێش به به‌شدران کرد‌و کۆڕه‌که به چەند بەرهەمێکی هۆنەری له‌لایه‌ن پێشەوا غەفوورو هونه‌ره‌ند هەندرێن ڕازایه‌وه.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا خەڵاتی ڕێزلێنان به که‌سانی چالاک‌و هه‌ڵسووڕ لە مەلبەندی رۆشنبیری به‌خشرا.
لە کاتی پێشکەشکردنی خەڵاتەکاندا، مەولوود، سوارە ئەندامی ڕێبەری‌و نوێنەری حیزب لە بریتانیا، یەکێک لەو خەڵاتانەی پێشکەشی وەرگرانی خەڵاتەکە کرد.
بەڕێزیان دوای پێشکەش کردنی خەڵاتەکە، وتەیەکی لە پەیوەندی لەگەڵ کار‌و چالاکی‌و گرینگیی مەلبەندی رۆشنبیری کورد پێشکەش کرد.
مه‌ولود سوارە لە قسه‌کانیدا جیا لە سپاس‌و پێ‌زانین بۆ کارگێرانی مەلبەنەند و و ماندوو بوون و کاری بەردەوامیان، یادێکی لە خوالیخۆش بوو کاکە شێرکۆ فەتحوڵڵا و باقی دۆستانی مەلبەند لەسالەکانی ٩٠ی زایینی کرد و داوای کرد کە هەموو حیزب و لایەنەکان و رەوەندی کورد لەبریتانیا پێویستە هاوریکاری و پشتگیری مەڵبەندی رۆشنبێری بکەن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە گروتینی دیکە بە کاروچالاکییەکان بدرێ، چونکا ئەو مەڵبەندە گرینگییەکی تایبەتی بۆ بووژاندنەوەی چاند و هونەری کوردی لە بریتانیا هەیە.
لەکۆتای بەرنامەکە ئاماده‌بووان یارمه‌تییه‌کانی خۆیان بە مەبەستی یارمەتیدانی منداڵانی شەهیدان خسته سندووقه‌وه.
شایانی باسه هه‌یئه‌تی حیزب بۆ به‌شداریی له‌و رێوڕه‌سمه له مەولوود سوارە، جەماڵ جەباریو خاتوو مینا محمودیان پێکهاتبوو.