له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا دوو بابه‌تی حزووری پێشمه‌رگه‌کانی حیزب له ناوچه سنوورییه‌کانو ڕێککه‌وتنی ناوکیی نێوان ئێران‌و وڵاتانی ١+٥ تاوتوێ کران.
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی خۆیدا که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ٢٨ ی پووشپهڕو به به‌شداریی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ڕێبه‌ڕیی حیزب به‌رێوه‌ی برد، هه‌ڵسه‌نگاندنێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له حزووری پێشمه‌رگه‌کانی حیزب له نیزیک خاڵه سنوورییه‌کان کرد‌و لایه‌نی جۆراوجۆری پێوه‌ندیدار به‌و بابه‌ته‌ی لێکدایه‌وه‌و بۆ جارێکی دیکه‌ش پێداگری کرده‌وه که حزووری هێزه‌کانی حیزبی دێموکڕات بۆ دروستکردنی نائه‌منی له‌و شوێنانه‌و هێرش بۆ سه‌ر بنکه‌و هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی نییه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه کرایه‌وه که حیزبی دیموکڕاتی کوردستان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕاگرتنی ئه‌منیه‌ت‌و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستاندا وه‌ک هه‌میشه به ئه‌رک وه‌خۆگری و هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی ده‌جوڵێته‌وه.
له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌کانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئیمزاکردنی ڕێککه‌وتننامه‌ی ناو‌کی له نێوان ئێران‌و وڵاتانی ا+٥ ته‌رخان کرابوو، کۆمیته‌ی ناوه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و بارهڕه بوو که حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بووه که کێشه‌ی ئه‌تومیی ئێران له‌لایه‌ن رێژیمی زاڵ به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا بۆ باجگیری له ناوچه که‌لکی لێوه‌رگیراوه‌و، ئه‌و به‌رنامه‌یه سه‌ره‌ڕای تێچووی یه‌کجار زۆری ماڵی‌و ئه‌منیه‌تی هیچ قازانجێکی بۆ خه‌ڵک نه‌بوه؛ به‌ڵام رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵانێکه به‌و هۆیه‌وه دنیای ده‌ره‌وه‌ی سه‌رقاڵی ئه‌و مژاره کردوه‌و به‌وجۆره زۆربه‌ی پرس‌و بابه‌ته‌کانی دیکه وه‌ک مافی مرۆڤ، ماف‌و ئازادییه سیاسی‌و مه‌ده‌نییه‌کان و داوا‌و مافه نهتهوایهتییهکانی خه‌ڵکی کوردستان‌و ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێرانی پێ له‌په‌راوێز خستوه.
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پێی وابوو ئێستا که ئه‌و رێککه‌وتنه به‌ڕێوه‌یه، ئێمه هیوادارین کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به پێداگری‌و فشارهێنان بۆسه‌ر کۆماری ئیسلامی‌و پرسیار له ده‌وڵه‌تی ڕوحانی ئه‌و ریژیمه له‌به‌ر ده‌م وه‌ڵامدانه‌وه ڕابگرن‌و به به‌رده‌وامی فشاره‌کانیان حه‌سه‌ن ڕوحانی ناچار به وه‌ڵامدانه‌وه به‌و بهڵێننیانهی دیکه‌ی بکه‌ین که له‌کاتی بانگه‌شه‌کانی هه‌لبژاردندا دابووی.
خه‌ڵکی کوردستان‌و ئێران‌و چالاکانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی ده‌بێ پێ‌داگر بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا که ده‌وڵه‌تی ڕوحانی به جۆرێکو له ئاستێک‌دا یه‌که‌م به‌ڵێنی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئه‌تومیی ڕێژیمه‌که‌ی جێبه‌جێ کردوه، به‌ڵام به‌ڵێنه سه‌ره‌کییه‌کانی که پێوه‌ندییان به خه‌ڵکه‌وه هه‌یه، هه‌روا به جێبه‌جێ نه‌کراوه‌یی ماونه‌ته‌وه.
کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو مه‌سه‌له‌که ئه‌وه نییه له‌و نێوه‌دا کێ براوه‌یه و کؤ دۆڕاوه، چونکی هیشتا زۆر زووه قه‌زاوه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بکرێ، به‌ڵام خه‌ڵک مافی خۆیانه مکوڕتر له جاران به‌دوای وه‌ڵامی پرس‌و پرسیاره‌کانیاندا بڕۆن‌و وه‌ڵامیان له حکومهتو ده‌وڵه‌ت بوێ. تا ئه‌و جێیه‌ش که که پێوه‌ندی به ماف‌و ئازادییه‌کان له ئێران هه‌یه خهباتو تێکۆشانی خه‌ڵک درێژه‌ی دهبێو به‌به‌رده‌وامی ده‌چێته پێش.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا گوترا که حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هیواداره که، کۆمه‌ڵگای ده‌ره‌وه‌ش کۆماری ئیسلامی ته‌نیا به‌و ڕێککه‌وتنه پێناسه نه‌کا، چونکی پێش هاتنه‌گۆڕێی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه کارنامه‌ی کۆماری ئیسلامی له زۆر بواری وه‌ک پێشێلکردنی مافی مرۆڤ‌و سه‌رکوتی ماف‌و ئازادییه‌کانی چه‌قی سه‌رنجی کۆمه‌ڵگای جیهانی بووه‌و ئه‌و رێککه‌وتنه نابێ سهرنجو کۆمه‌ڵگای جیهانی له‌سه‌ر ئه‌و پرس‌و بابه‌تانه دوورخاته‌وه.
ئه‌وه‌نده‌ش که بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان‌و کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه خەباتو تێکۆشانی حیزب‌و خه‌ڵکی کوردستان لە پێناوی ئازادی‌و مافه نەتەوەییەکان زۆر پێشتر لە سەرهەڵدانی کێشەی ئه‌تومیی ئێران له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای جیهانی هەبووەو بەردەوامیو به‌ره‌وپێشچوونی ئەو خەباتە لە گرەوی وەدیهاتنی ئامانجەکانی خەباتی خەڵکی کورد دایە نەک ئەو ئاڵوگۆڕانەی له پێوەندییەکانی نێوان ئێران‌و وڵاتانی دیکه‌دا دروست ده‌بێ.