لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاوڵاتیانی ئاوایی نێی سەر بە شاری مەریوان، هاوڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەو ئاواییە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری مریوان دەستبەسەر کرا.
چوارشەممە ٢ی خەزەڵوەر، هاوڵاتیەکی بە ناوی “جەماڵ گرامی” خەڵکی ئاوایی نێی مەریوان، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە هێرش دەکرێتە سەر ماڵی ناوبراو و دەستبەسەر دەکرێت و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
تا ئێستا لە هۆکاری گیران و چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە ، هیچ هەواڵێک لە بەردەستدا نییە.
لەو پێوەندییەدا ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦ی ڕەزبەر، چوار هاوڵاتیی خەڵکی ئاوایی نێی سەر بە شاری مەریوان بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕێژیم، بە ناوەکانی “ﺣەﻣﯿﺪ ﭘەﺭﻭﺍﺯە” “ﺑڕﯾﺎﺭ ﮐﺎﻭە” “ﻣﻮﺣسین ﻓەﺭەﻫﻤەﻧﺪ” “محەممەد پەروازە”دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سنە ڕاگوێزراون.