“پێلاتفۆرمی سه‌ندیكای كرێكارانی سوئێد”به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامەیەک وێڕای مه‌حكووم كردنی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی شۆفیر كامیۆنه‌كان و كامیۆندارانی مانگرتوو، خوازیاری ئازادكردنی خێرا و بێمه‌رجی دەستگیرکراوان بوون.
له به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه، له ئه‌نجامی مانگرتنی شۆفیر بارهەڵگرەکان له ڕێكه‌وتی ١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، زیاتر له ٢٠٠ كه‌س له شۆفیر بارهەڵگرەکان ده‌ستبه‌سه‌ر و به پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ركردنانە تا ئەمڕۆ به‌رده‌وامه.
شایانی باسه ئه‌و كه‌سانه كه به تۆمه‌تی، تێكدانی ئاسایشی گشتیی و هه‌وڵدان له‌دژی ئه‌منییه‌تی میللی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، تۆمه‌تێكی پڕوپووچه و هیچ پێوه‌ندییه‌كی به داخوازیی ڕه‌وای شۆفیر كامیۆنه‌كانه‌وه نییه.
پێلاتفۆرمی سه‌ندیكای كرێكارانی وڵاتی سوئێد” وێڕای پشتیوانی له داخوازی شۆفیری بارهەڵگرەکان و كامیۆن‌داران، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه ناڕه‌زایه‌تی، كۆبوونه‌وه و مانگرتن، مافێكی ڕه‌وا و سه‌ره‌تاییه كه له ته‌واو جیهان به‌ڕه‌سمییه‌ت ناسراوه و هه‌ڵسووكه‌وتی كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی و ئه‌منییه‌تی ڕژیمی ئێران له‌گه‌ڵ مانگرتووان به توندی مه‌حكووم كردووه و خوازیاری ئازادكردنی خێرا و بێ مه‌رجی سه‌رجه‌م شۆفیر بارهەڵگرەکان بوون.