دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا پێنجشەممە ٣ێ خەزەڵوەر ڕایگەیاندووە، سەرەڕای گەڕانەوەی سەرجەم گەمارۆکانی سەر تاران لە ڕۆژی ١٤ی خەزەڵوەر، بۆ بەرەنگاری لەگەڵ کردەوە ئاژاوەگێڕانە و، خراپەکانی ئێران، گەمارۆی زیاتر دەخرێتە سەر ئەو وڵاتە.
دۆناڵد تڕامپ کە له ڕێوڕەسمێکدا بە بۆنەی یادی ٣٥ ساڵەی بۆمبنانەوە له مەقەڕی تفەنگچییە ئامریکاییەکان لە بەیرۆت، لە لێدوانێکدا گوتی: ئێران ڕۆڵێکی بەرچاوی له دروست بوونی حێزبوڵڵای لوبناندا هەبووە و، هەرەها ئێستاکەش گەورەترین پاڵپشت و پاڵنەری ئەو گرووپەیە.
تڕامپ، پاڵپشتی ئێران له تیرۆریزمی بە یەکێک له هۆیەکانی دەرچوونی وڵاتەکەی له ڕێکەوتنی ناوەکی لەگەڵ تاران ناوبرد.
ئامریکا مانگی گوڵانی ئەوساڵ ڕایگەیاند کە لە ڕێکەوتننامەی ناۆکی شەش وڵاتی زلهێزی جیهان لەگەڵ ئێران ناسراو بە “بەرجام” دەچێتە دەرەوە و، گەمارۆکان بۆ سەر ئێران دەگەڕێنەوە.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە ناوەڕاستی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ خولی یەکەمی گەمارۆوە هەڵپەسێراوەکانی سەر ئێرانی دیسان وەگەڕ خستەوە.
سەرۆککۆماری ئامریکا گوتی، ڕۆژی پێنجەمی نۆڤێمبەر (۱۴ی خەزەڵوەر) هەموو ئەو گەمارۆیانە کە لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی ناوەکی هەڵوەشابوونەوە، دیسان بە تەواوەتی وەگەڕ دەخرێنەوە.
ناوبراو زیادیشی کرد: لەپاش (گەڕانەوەی گەمارۆکان لە ١٤ی خەزەڵوەر)، گەمارۆی زیاتریش دەخرێتە سەر ئێران تاکوو وڵامی کۆمەڵێکی بەربڵاو لە کردەوە خراپەکارانەکانی ئەو وڵاتە بدرێتەوە.
ئێمه ڕێگە بە پاڵپشتی سەرەکیی تیرۆریزم نادەین تاکوو دەستی بە کوشەندەترین چەکەکانی جیهان ڕابگا، هیچ کات ئەوە ڕوو نادا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتێدپرێس، دۆناڵد ترامپ لە ڕێوڕەسمێکدا کە بە بۆنەی یادی 35ساڵەی تەقینەوە لە مەقەڕی چەکدارە ئامریکاییەکان لە بەیرۆت ، یاسای ” ڕێگری له دەسڕاگەیشتنی حێزبوڵڵا بە سیستەمی دارایی نێونەتەوەیی” واژۆ کردووە.
لە هێرشی ئەکتۆبەری ساڵی ١٩٨٣ی لە بەیرۆت، ٢٤١ کەس له هێزی دەریایی ئامریکا، ٥٨ کەس له هێزە فەڕانسەوییەکانی پارێزەری ئاشتی و 6 کەسی سڤیل کوژران.
تڕامپ کە له نێو ئاپۆڕەی کەسوکار و بنەماڵەکانی ئەو قوربانیانە قسەی دەکرد، ڕایگەیاند: ٣٥ ساڵ پێش ٢٤١ هێزی ئامریکایی لە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر مەقەڕی تفەنگچیەکان لە بەیرۆت کوژران. ئەمڕۆکە ئێمە سەری ڕێز دادەنەوێنین بۆ ئەو قارەمانانە.
سەرۆککۆماری ئامریکا زیادیشی کرد: لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوودا ئێمە زۆرترین گەمارۆمان خستە سەر حێزبۆڵڵای لوبنان. هەر ئێستاش یاسایێکم واژۆ کرد کە توندترین گەمارۆکان و سەختترین زەبر لە حێزبۆڵڵا دەدات تاکوو دەستیان ببڕین له گەیشتن بە سەرچاوە داراییەکانیان.
ئامریکا، حێزبۆڵڵای بە هۆی تەقینەوە مەرگهێنەرەکانی دەیەی هەشتاد بە گرووپێکی تیڕۆریستی ناوزەد کرد. ئامریکا حێزبوڵڵای خستە ناو لیستی جەنایەتکاره نێونەتەوەییەکان.
هاوکات سارا سەندرێز، وتەبێژی کۆشکی سپی لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاندووە، گەمارۆوە نوێیەکان زیاتر لە پێش دەستڕاگەیشتنی حێزبۆڵڵا بە سیستەمی دارایی نێونەتەوەیی دەپچڕێ و، دەبێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی سەرچاوە داراییەکانی ئەو گرووپه.
ئامریکا لە ساڵی ١٩٧٧ حێزبۆڵڵای لوبنانی خستۆتە ڕیزی گرووپە تیرۆریستیەکانەوە.