هێزە ئەمنییەکان، لە پەێوەندیەکی تەلەفوونیکدا لە گەڵ شاناز دارابیان هاوژینی عەلی ئەشرەف دەرویشیان رۆماننووس و لێکوڵینەری کورد ، ڕایانگەیاندووە دەبێ ڕێورەسمی ساڵیادەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.
هاوژین و منداڵەکانی عەلی ئەشرەف دەروێشیان رۆژی سێشەممە بۆ بەڕێوەچوونی رێورەسمی ساڵوەگەری ئەم رۆماننوسەدا لە شوێنی بە خاک سپاردنەکەی ئاگادارکردنەوەیان بڵاوکردبۆوە.
بەپێی ڕاپورتی هێرانا، رۆژی چوارشەممە ۲ خەزەڵوەری ۱۳۹۷، هێزە ئەمنییەکان لە پەیوەندی تەلەفوونییکدا بە شاناز دارابییان ڕایانگەیاندووە ڕێورەسمی ساڵوەگەری کۆچی دوایی هاوسەرەکەی عەلی ئەشرەف دەرویشییان هەڵبوەشێننەوە. بە ڕاپورتی ئەم سەرچاوە هەواڵییەدا ، بیانووی ناوەندی ئەمنییەتی کە ڕێگری ئەم ڕێورەسمە بووە ” نییەتی ناڕەوای نەیارانی ڕژیم” لە ئەو ڕێورەسمە بووە و وتویانە بەس بنەماڵە و خزمی نیزیکی دەروێشیان دەتوانن لە ماوەی یەک کاتژمێردا لە سەر گڵکۆی ئەو بن.
هەروەها بنەماڵەی دەروێشیان بەناچار ڕێورەسمەکەیان هەڵوەشاندووتەوە.
هەروەهاپێویست بەوەبیرهێنانەوەیە کە لە ڕێکەوتی ۱۰ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹٦هەتاوی هێزە ئەمنییەکان لە بەڕێوەچوونی ڕێورەسمی ڕێزلێنان لە عەلی ئەشرەف دەرویشیان ڕێگریان کردووە .
دوو رۆژ دوای کۆچی دوایی عەلی ئەشرەف دەرویشییان لە کاتی ٦ی خەزەڵوەری ۹٦ی هەتاوی ڕێوەرسمی ڕێزلێنانی کە بڕیار بوو لە زانکۆی “علمی کاربردی” کرماشان بەڕێوە بچێ، هەڵیانوەشاندوە.
عەلی ئەشرەف دەروێشیان رۆژی ٤ی خەزەڵوەر ۹٦ بە هۆی ناخۆشی لە تەمەنی ۷٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و ڕێگەیان نەدا بە پێی وەسیەتی خۆی لە تەنیشت یەکێک لە کۆنەهاوڕێیانی بنێژرێت و لە گۆڕستانی سەکینەی تاران لە کەسێکی ئەمنیەتیدا بە خاک سپێردرا.
ئەو نووسەر و توێژەری کوردە، نیزیکەی ۳۰ بەرهەمی بڵاوکراوەی هەیە کە فەرهەنگی ۱۹ بەرگی ” ئەفسانەکانی خەڵکی ئێران” ( بە هاوکاری رەزا خەندان مەهابادی) بە یەکێک بەرهەمە هەرە گرینگەکانی دادەنرێ.
لە بەرهەمەکانی دیکەی دەتوانین بە کۆمەڵەی ۱۰ جیڵدی “داستانەکانی یاری من” و ۲۸ ناونیشانی بەرهەمی دیکەی ئاماژە بکەین.
“ساڵە تەمتەماویەکان، بێستوون، ئابشوران، وەرزی نان، لە گەڵ ئاوازەکانی باوکم ، گول تەڵا و کڵاوسوور ، هەوری ڕەشی هەزار چاو، رۆژنامە دیواری قوتابخانەکەمان، ڕەنگینە، کەی دەگەڕیتەوە براکەم و ئاگر لە کتێبخانەی منداڵەکان” لە بەرهەمەکانی دیکەی ئەم نووسەرە کوردەیە.
ناوبراو لە کۆنترین ئەندامانی کانوونی نووسەرانی ئێران بوو، ساڵی ۲۰۰٦ خەڵاتی ” هڵمن همت”ی رێکخراوەی چاودێری مافی مرۆڤی بە دەست هێنا . ئەم خەڵاتە تەرخانە بۆ نووسەرانێک لە وڵاتانی جیاوازدا کە بەرهەمەکانیان ڕاپشکێن و سەرکوت دەکرێ لە لایەن دەسەڵاتی داسەپاودا.
دەروێشیان بەر لە شۆڕشی گەلانی ئێران، بە هۆی چالاکییە سیاسییەکانیدا لە کارەکەی دەرکرا و، لە ساڵی ۱۳۵۰ تاکوو ساڵی ۱۳۵۷ لە زیندان بوو. هەروەها لە سەردەمی کۆماری ئیسلامیدا لە ژێر گوشاری هێزە ئەمنییەکان بە توندی بەرهەمەکانی سانسۆر دەکرا بۆبە هۆی ناڕەزایەتی دەردەبڕینی ئەو نووسەرەو تەنانەت لە کۆتایی ساڵی ۱۳۹۰ کۆی بەرهەمەکانی لە پێشانگای کتێبی تاران کۆکرایەوە.