رۆژی ١ی خەزڵەوەری ١٣٩٧ی هەتاوی، دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی “سەڵماس” لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کەوتنە بەر دەستڕێژی گوللە و یەکێکیان گیانی لەدەستدا و یەکێکیشیان بە سەختی بریندارە.
بەپێی ڕاپۆڕتی “ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان”، رۆژی سێشەممە ١ی خەزەڵوەر لە ناوچە سنووریەکانی “شپیران” سەر بە شاری “سەڵماس” دوو کۆڵبەری کورد کەوتنە بەر دەسڕێژی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و لە ئاکامدا کۆڵبەریک بە ناوی “فەرامەرز جەلیباقو” تەمەن ٢٦ ساڵ کوڕی ” حەمید” گیانی لە دەستدا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی ” زاکر جەلیباقو” بە تووندی بریندار بووە.
کوژران و بریندارکردنی کۆڵبەران، لە ناوچە سنووریەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆتە کاری ئاسایی و رۆژانەی چەکدارەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی و بێ گوێدانە هیچ ئاسا و رێسایەکی مرۆیی و نێودەوڵەتی دەستیان داوەتە کوشتنی ئە خەڵکە هەژار و بێ دەرەتانەی کە بە هۆی نەبوونی کار ، بۆ بژێوی ژیان خێزانەکانیان روو دەکەنە سنوورەکان و دەیانهەوی بە کۆڵبەری ژیانی خۆیان و مناڵەکانیان دابین بکەن.