لە کاتێکدا کە لێکۆڵینەوەی کارناسانی پەروەندەی تێرۆریستی لە “بێلژیک” هەروا درێژەی هەیە، دادوەری لێکۆڵەر، بە پێی یاسای سزادانی ئەو وڵاتە ،راگرتن و دەسبەسەرکرانی دیپڵۆماتی ئێرانی ” ئەسەدوڵڵا ئەسەدی ” بۆ ماوەی مانگێکی تر درێژ کردەوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی “ئەلعەرەبییە” دادوەری فێدڕاڵیی “بێلژیک” ڕایگەیاند کە دادوەری لێکۆڵینەوە بە مەبەستی بە ئەنجام گەیاندنی لێکۆڵینەوە کە بە تۆمەتی پیلانی تێرۆریستیی بۆمب دانانەوە لە کۆبوونەوەی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە پاریس دەسبەسەر کراوە، بۆ ماوەی ٤ حەوتووی دیکە ماوەی دەسبەسەر کردنەکەی درێژ دەکرێتەوە.
” ئەسەدوڵلا ئەسەدی” جێگری بەرپرسی باڵوێزخانەی ئێران بوو لە ” وییەن” لەو دۆسیەدا دووکەسی دیکەی ئێرانی بە ناوەکانی ” ئەمیر” و هاوسەرەکەی بە ناوی ” نسیمە” تۆمەتبار کراون.
هێزەکانی پۆلیسی ” بێلژیک” لە مانگی رابردوودا لە کاتێکدا ئەو دوو کەسەیان دەسبەسەر کرد کە ٥٠٠ گڕەم موادی تەقینەوە لە ماشینەکەیاندا دۆزرایەوە . لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەوەیان دەرخست کە ئەو دوو کەسە ویستوویانە لە پاریس، کۆبوونەوەی ” موجاهیدینی خەڵقی ئێران” لە ٣٠ ژوئەن بتەقێننەوە. دادوەری “بێلژیک” رایگەیاند کە کەسێکی دیکەش بە ناوی ” میرهادی ” لە پێوەندی لەگەڵ ئەم پەروەندەیە لە وڵاتی فەڕانسە دەسبەسەر و ڕادەستی بێلژیک کراوەتەوە.
جێی ئاماژەیە ڕێژیمی کۆمری ئیسلامیی ئێران و سپای قودس لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا بەردەوام چالاکیی تیرۆریستیان لە دەرەوەی سنوورەکانیان کردووەو تەواوی ناوچەکەیان توشی شڵەژانیی تەناهی و دووبەرەکی کردووە و لە دوا چالاکییاندا لە 17ی خەرمانانی ئەمساڵ قەڵای حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیان کردە ئامانجی هێرشی موشەکباران و لە ئاکامدا بە دەیان شەهیدو و برینداری لێکەوتەوە.