لە درێژەی گوشارو ئازارەکانی سەر رێی ژینگەپارێزانی کورد، سێ چالاکی بواری ژینگەپارێزی لە شاری سنە بە تۆمەتی ناروون لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکران.
بە پێی ڕاپۆڕتی ناوەندەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ، سێ چالاکی ژێنگەپارێز بە ناوەکانی وریا خۆسرەوی ، شەوگەرد گوڵاوی و زانیار گوڵاوی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەکراون و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەو سێ ژینگەپارێزە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.
ئەزیەت وئازاری کەسانی ژینگەدۆست لە ئێران، قوربانیشی لێکەوتووتەوە و، ساڵی ڕابردووش هەواڵی کوژرانی سەید کاووس ئیمامی ژینگەپارێزی ئێرانی لە گرتووخانەکانی ئیتلاعات بڵاوکرایەوە.
جێیوەبیرهێنانەوەیە کە نیزیک بە دوومانگ لەمەبەریش لە ناوچەی مەریوان چوار ژینگەپارێزی کورد لە کاتی دامرکاندنی ئاگر لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە گیانیان لەدەستدا و، دواتر دەرکەوت کە ئەو چوار ژینگەپارێزە بە شێوەیەکی نادیار کوژراون.