خالید عەزیزی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان و، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەو حیزبە ، لە دیداری مێریدا کە ئەمڕۆ سێشەممە١ی خەزەڵوەری ٩٧ی هەتاوی یەکەم رۆژی ئەو دیدارە زانستییە لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو ، کۆمەڵیک باس و بابەتی لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەلومەرجی سیاسی کورد بە گشتی و بەتایبەتی کوردستانی ئێرانی خستەبەرباس و هەڵسەنگاندنی بۆ کرد.
پانێلی “کوردستان لە رۆژهەڵاتی ناڤین ” قسەکردنی هەرکام لە بەڕێزان “مەلا بەختیار، لێپرسراوى دهستهى کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، نەزمی گوڕ، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) و، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی تورکیا، خالید عەزیزی، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حزبی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو.
لەو بەشەدا خالید عەزیزی بە وەبیرهێنانەوەی دوایین کردەوەی تیرۆریستییەکەی کۆماری ئیسلامی بە دژی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند” لەم پانێلەدا باس لە چارەسەری کێشەی کورد دەکرێ لە هەر چوار پارچەکەو، من وەکوو خۆم لەو بەشەیە کە کوردستانی ئێران، یان رۆژهەلاتی کوردستانە هاتووم و رووی قسەم لەو بەشەیە.
خالید عەزیزی لە دەسپێکی قسەکانی گوتی: مادام لێرە باس لە دیالۆگ دەکرێ وەکوو ڕێگایەکی ئاشتییانە بۆ چارەسەری کێشەکان، من وەکوو سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان نیزیک بە دەساڵ دەستم هەڵهێنا کە چارەسەری کێشەی کورد لە ئێران تەنیا لە ڕێگای وتووێژەوە ئیمکانی هەیە، بەڵام چل رۆژ لەمەو پێش مووشەکیان بەو قامکەوە ناو چیتر ئەو دەستە بۆ ئەو مەبەستە هەڵنایەت.
لەدرێژەی قسەکانی خالید عەزیز و، خستنەبەرباسی دۆخی رۆژهەڵاتی کوردستان و، هەلومەرجی هەستیاری کورد، بەتایبەتی کورد لە جوغرافیای ئێران باسی لەوە کرد کە ئێمە لەو کۆبوونەوەدا کە مووشەکباران کرا، باسمان لە ڕێگاچارەکان و لێکدانەوەی سیناریۆ ناروونەکانی بەردەم کۆماری ئیسلامی و ئێران و داهاتووی ئەو وڵاتە دەکرد و، بیرمان لە بە ئەنجام گەیاندنی خەباتی گەلی کورد دەکردەوە.
خالید عەزیزی بە کردنەوەی باسەکەی لەباری مێژووی سیاسی و، لە روانگەی خەسارناسییەوە قامکی لەسەر چەند خاڵێکی گرینگ داناو ڕاگەیاند: هەمووکات کورد لە خوێندنەوەکانی خۆی بۆ شکست و بە ئاکام نەگەیشتنەکانی وڵاتانی زلهێز وداگیرکەری بۆ هۆکاری زانیوە، نازانم بۆ وڵاتانی دیکە سەرکەوتن و هەر شکستەکان بۆ ئێمە مایەوە..!
ناوبراو لە درێژەی باسەکەی بە ئاوردانەوەی رووداوە سیاسییەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستان و، کارتێکردنی بۆسەر کوردستانی ئێران بە هێنانەوەی نموونە وەکوو پرسی رێفڕاندۆم و بۆنەکانی دیکە، لەو پێوەندییەدا گوتی: ئێمە هەمووکات پێمان خۆش بوو فیدڕالیزم لە عێراق و هەرێمی کوردستان نموونەیەکی سەرکەوتوو بێت هەتا وڵاتانی دیکە، وەکوو ئێران و لایەنە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە لەپێش چاوی بگرن وەکوو ڕێگاچارەیەک بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەکان.
خالید عەزیزی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە بارودۆخی ئێران و وەزعیەتی سیاسی کورد لە کوردستان کردو دیسانەکە وێڕای پێداگری لەسەر خەبات بۆ گەیشتن مافە نەتەوەییەکان دووپاتی کردەوە ئاڵۆگۆڕی ڕوانگەکان و دیالۆگ باشترین و شارستانیانەترین ڕێگای چارەسەرە بۆ گرفت وکێشە سیاسییەکان.