دەربڕینی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان و مانگرتن بۆ گەیشتن بە ماف و داواکاریەکانیان مافی هەمووانە لە هەر کار و پیشەیەکدا.
“ناوەندی نووسەرانی ئێرانی”لە راگەیەندراوێکدا بە ئیشارە بە مانگرتنی مامۆستایان و فەرهەنگیان لە رۆژەکانی ٢٢ و ٢٣ ڕەزبەر و مانگرتنی خاوەن کامیۆن و شۆفیری کامیۆنەکان کە ٢١ رۆژ درێژەی هەبوو،ڕایگەیاند؛ کە دەربڕینی ناڕەزایەتیی بە هەڵومەرجی کاریی و کەڵکوەرگرتن لە خۆپێشاندان و کۆبوونەوە و مانگرتن بۆ گەیشتن بە ماف و، داواکاریەکانیان مافی هەر کەسێک لە هەر کار و پیشەیەکدا.
لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتوە کە ” ناکرێ کەسێک بە هۆی کەڵک وەرگرتن لە کۆبوونەوە و مانگرتن لێپرسینەوەی لێبکرێ، یان دەسبەسەر بکرێ، چ بگا بەوەی کە زیندانیی و ئێعدام بکرێ”بەڵام کاربەدەستانی حکومەت نەک گوێ لە ویست و داواکارییە ڕەواکانی خۆپێشاندەران ڕادەگرن بەڵکوو ئەوان بە ” تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی”،” مفسد قی الارض”،”دژایەتی لە گەڵ خوا”؛ “تێکدانی ئاسایشی نێوخۆیی”و هتد… تاوانبار دەکا و بەو تاوانەوە دادگاییان دەکا.
نووسەران، لە درێژەی راگەیەندراوەکەیاندا ئیشارەیان بەوە کردووە کە هەر کاتێک دەوڵەت توانای وڵامدانەوەی بە ویست و داخوازییەکانی خەڵک نەبوو ئەوە لە دەربڕینی هەر ناڕەزایەتی و داواکاریەکی خەڵک ترسی لێ دەنیشێ.
لە ڕاستیدا ئەوە ئەمنیەتی دەسەڵاتە کە دەکەوێتە خەتەر، دەنا دەربڕینی هەر جۆرە ناڕەزایەتیەک و ئازادی بەیان و کۆبوونەوە دەبێتە هۆی ئەمنیەتی کۆمەڵگە، پاڕاستنی مافەکانی خەڵک و یەکیەتی و یەکڕیزیی ئەوان بەهێز دەکا.