سەرۆکی “کۆمەڵەی گەشتیارانی ئێران” رایەگەیاند، لە گەڵ ئەوەی کە تێچووی سەفەر بۆ ئێران بۆ نیوە دابەزیوە بەڵام ژمارەی گەشتیارانی ئورووپایی و ئەمریکایی بۆی هەڕەشەکانی گەمارۆ بۆ سەر ئێران، ٤٢ لە سەد کەمی کردووە.
” ئیبڕاهیم پوور فەرەج” بە هەواڵدەریی “ئیسنا”ی ڕاگەیاند کە تۆڕەکانی گەشتیاریی بە هۆی ناجیگربوونی دراو، تێچووی سەریان بۆ ئێران نیزیک بە ٥٦ لە سەد دابەزاندووە.
هەروەها روونی کردەوە کە هێنانە خواری تێچووی سەفەر بۆ ئێران بە هۆی ئەوەیە کە گەشتیارانی خاریجی ئاگاداری ناجیگربوونی دراوی ئێرانیین و ئەگەر نرخەکان ناڕاست بن، ئەوان ناڕەزایەتی دەردەبڕن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ” ڕەش نواندنی دۆخی ئێران” شەپۆلێکی نیگەرانی لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران پێکهیناوە و، ئیشارەی بەوە کرد کە ژمارەی گەشتیارانی ئورووپایی و ئەمریکایی بۆ لە سەتا ٤٢ کەمی کردووە.
لە هەمان کاتدا رەخنەی لە رێکلامی گەشتیاریی گرت کە دەدرێتە تەلەڤزیۆنی “دەنگ و رەنگی کۆماری ئیسلامی ” لە کاتیکدا کە ئەو رێکلامە بۆ دەرەوەی ئێرانە نەک نیوخۆی وڵات.
ئەو ریکلامە پێویستە لە رایەڵەکانی گەورە و کاریگەر بڵاوبکرینەوە تا کاریگەریی خۆی دابنی.
لە هەمان کاتدا “عەلی ئەسغەریوونسی” سەرۆکی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاریی ئێران بە پێچەوانە سەرۆکی کۆمەڵەی گەشتیاریی ئێران رایگەیاند کە رادەی گەشتیاران بۆ ٥١ لە سەد زیادیی کردووە.
لە کاتێکدا کە وڵات و، ئاو و هەوای ئێران، یەکێک لە باشترین وڵاتانی جیهانە بۆ گەشتیاریی، بەڵام بە هۆی نەبوونی ئەمنییەت، تەریک مانەوە و بێزراویی کۆماریی ئیسلامی ئێران لە نیو بیروڕای گشتی ، پێڕانەگەیشتن بە شوێنە گەشتیارییەکان و هەڵسوکەوتی گەشتیاران بە پێی یاساکانی ئێران وەک جلووبەرگ بۆتە هۆی ئەوەی کە گەشتیاران ڕوو بکەنە وڵاتانێک کە ئازاد و پارێزراون و رێز لە مافەکانیان دەگیرێ.