دوو ڕۆژ دوای قەتڵی گوماناوی “دوکتۆر فەڕشید هەکی” کە رۆژی یەکشەممە٢٩ی ڕەزبەر بە چەقۆ کوژرا، شک و گومانی چالاکانی مەدەنی لە بارەی بکەران یا قاتڵەکانی لە دنیای مەجازیدا بە خۆیەوە خەریک کردووە.
ڕۆژی دووشەممە ٣٠ رەزبەر “عەبدولرەزا داوەری” سەرپەرەست رۆژنامەی “هەڵسەنگاندنی ئابووریی” هەواڵی کوژرانی ” دوکتۆر فەڕشید هەکی” راویژکاریی زانستیی ئەو بڵاوکراوەیەی ڕاگەیاند؛ کە لە نیزیک ماڵەکەی خۆی دوای کوژرانی بە چەقۆ، تەرمەکەی سووتێنراوە.
” دوکتۆر فەڕشید هەکی” بەربژێری هەڵبژاردنی دەورەی پێنجەمی شۆرای شاری تاران بوو.
“داوەری” رایگەیاند؛ کە ناوبراو لە چوارچێوەی یاسایی دەرنەچوە و، هەرگیز هەوڵی رووخانی حکومەتی نەدواوە.
ئەوە لە حاڵێکدایە کە کار و چالاکیەکانی ” دوکتۆر فەڕشید هەکی”و، بەرگریی لە بەندییە سیاسییەکان ، لە گەڵ ویستی کاربەدەستانی ئیدارەی ئیتتلاعات و ئیتتلاعاتی سپا ناتەبا بوو و، ئەگەری بەهێز هەیە کە ناوبراو بە هۆی کار و چالاکییەکانیەوە کوژرا بێ.
” دوکتۆر فەڕشید هەکی” ئەندامی کەمپەینی ژینگە پاریزیی، بەربژیری هەڵبژاردنی شۆرای شاری تاران و، نووسەری دوو کتێب بوو بە ناوەکانی ” مافی مرۆڤ بۆ هەموو کەس” و ” ئابووریی سیاسی مافی مرۆڤ .
ماڵپەڕەکان ناوبراویان بە پشتیوانی مناڵانی کرێکار و، سەر شەقام، ژنانی لەشفرۆش، بێ خان و، مان و زیندانیانی سیاسی ناوبردووە.
“فەڕشید هەکی” بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک پشتیوانی خۆی لە بەندیە سیاسیەکانی وەک “عەبدولفەتاح سوڵتانی” و ” مەهدی خەزعەلی ” دەربریبوو.
ناوبراو بە پشتیوانی کرێکاران ناوی هاتوە و، ڕەخنەی لە ئەمنیەتی بوونی خۆپێشاندان و مانگرتنەکان گرتوە.