لە حاڵێكدا كە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئاماری دژ بەیەك لە بابەت بڕی داراییە ڕاگیراوەكانی ئێران لە دەرەوەی وڵات لە زمان كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی بڵاو كراوەتەوە، لە نوێترین ئامارەكاندا، غوڵامڕەزا میسباحیی¬موقەدەم، ئەندامی كۆمیسیۆنی بەرنامەو بوودجەی مەجلیس لەم بارەیهوە گوتی ئێران نزیكەی ١٣٠ میلیارد دۆلاری پاشەكەوت لە دەرەوەی وڵات هەیە كە لە حیسابەكانی بانكهکانی دەرەوەی وڵاتدا دهستیان بهسهردا گیراوه.
میسباحیی ¬موقەدەم دهڵێ هەموو قەرزەكانی بانكی ناوەندیی لە دەرەوەی وڵات هی داهاتە نەوتییەكانن كە بە شێوەی پارە بلۆكەكراوەكان لە دەرەوەی وڵاتدا ڕاگیراون.
ڕۆژێك پێش قسەكانی ناوبراو مێهرداد بەزرپاش، یەكێكی دیكە لە نوێنەرانی ئوسولگهرا لە مەجلیسی ئێران بە بەراوردە لەگەڵ قسەكانی ئەم دواییانەی سەرۆكی بانكی ناوەندیی ئێران كە گوتبووی پاشەكەوتی بلۆكەكراوی ئێراب لە دەرەوەی وڵات ٢٩ میلیارد دۆلارەو، قسەكانی پارێزگاری تاران كە گوتبووی ئەم پاشەكەوتە ١٨٠ میلیارد دۆلارە، گوتبووی پرسیار ئهوهیه كە لە ماوەی یەك مانگدا ١٥٢ میلیارد دۆلار چی لێهاتوه؟
هێندێك لە سایتەکانی سهر به باڵی ئوسولگهرای ڕێژیمیش داوایان لە دەوڵەت كردوە تا لەبارەی بڕی ڕاستەقینەی داراییە بلۆكەكراوەكانی ئێران لە دەرەوەی وڵات ڕوونکردنهوه بدا.
شایانی باسه سەرەڕای ڕقەمە دژ بە یەكەكانی دارایی بلۆكەكراوی ئێران لە دەرەوەی وڵات، ناوەندی لێكۆڵینەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامی نزیك بە 2 مانگ لەوە پێش گوتبوی ئەم سامانو داراییه ٦٠ میلیارد دۆلارە.