“سازمانی مامۆستایانی ئێران”لە نامەیەکی سەر ئاواڵەدا وێڕای رەخنەگرتن لە جێبەجێ نەکردنی بەڵێنەکانی کاتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی لە بارەی ژیان و، گوزەرانی مامۆستایان گلەییان کردووە و خوازیاری چارەسەریی کێشە و گرفتەکانیان بوون.
مامۆستایان لە نامەکەیاندا ئیشارەیان بەوە کردووە کە بە سەرنجدان بە ناڕەزایەتیەکانی چەند رۆژ لەمەوبەر و تەحەممول نەکردنی ئەو دۆخە، چاوەڕوان دەکرێ کە بەشێوەی جۆراوجۆر ناڕەزایەتیەکان دەست پێبکەنەوە و پرۆسەی پەروەردە ڕاگیرێ.
لە نامەکەیان دا بۆ “رووحانی ” ئیشارە بەوە کراوە کە “مەگەر ئاگاداری ئەوە نیت کە بەشێکی زۆری مامۆستایان لە ژێر هێڵی فەقردا دەژین و، گرانیی بازاڕ و چووونە سەری نرخی شتوومەک لە توانای مامۆستایان دانییە”؟ بەڵام ئێمە دەزانین لە داهاتی دەوڵەت لە فرۆشی نەوت چۆتە سەر و نرخی دراو لە هەڵکشاندایە.
لە ساڵانی ڕابردوودا مامۆستایان چەندین جاربۆ زیادکردنی مووچە و داواکاریەکانیان ناڕەزایەتیان دەربڕیبوو و لە ڕۆژانی ٢٢٢ و ٢٣ ڕەزبەر لە سەرانسەری ئێراندا دەستان دایە مانگرتن و لە قوتابخانەکان مانیان گرت.
ئەو مانگرتنە دوو ڕۆژەی مامۆستایان دوای مانگرتنی خاوەن کامیۆنەکان ،گەورەترین نارەزایەتی سێنفی بوو لە ساڵانی ڕابردوودا.