مەزراو دێمەکاری گوندی سوفیان لە نیو جەهەننەمی ئاگردا سووتان
دوینێ شەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٣٩٤ ڕووبەرێکی فراوان لە دەغڵودانو گیاو پووشو پەڵاشی مەزراو دێمەکاری گوندی سۆفیانی نێوان شنۆو پیرانشار بوو بە خۆراکی بڵێسەی ئاگر.
هۆکاری ئەم ئەم ئاگرکەوتنەوەیە ڕوون نەبۆتەوە بەڵام وەک زۆر لە نموونەکانی دیکەی ئەم دوایانەی ئاگرکەوتنەوەکان، گومانی ئەوە دەکرێ دەست یا دەستانێکی نەناسراو، ئەم ئاگرەیان بەردابێتە مەزرا و دێمەکارو حاسلاتی خەڵک.
بهپێی ڕاپۆرتی پهیامنیری کوردستانو کورد خەڵکی ئاوایی سۆفیانو ژینگەپاریزانی ناوچەکە بە پەلە خۆیان گەیاندە شوێنی ئاگرەکەو بە ئیمکاناتی ساددەو خۆماڵی بەڵام بە هیممەتو هەرەوەزێکی نیشتمانپەروەرانە و ژینگەدۆستانە، پاش بەربەرەکانییەکی یەکگرتووانەو ماندوویینەناسانە، ئاگرەکەیان کۆنترۆل کرد.
بڵاوبوونهوهی ههواڵئی ئاگرکهوتنهوه له سۆفیانی نێوان شنۆو پیرانشار له حاڵێک دایه که چهند ڕۆژ لهوه پێش 300 هێکتار له دارستانهکانی ئیلامیش له ئاگردا سووتانو ئاگرکهوتنهوه له دارستانولهوهڕگهو مهزرای خهڵکو له مساڵدا له بۆکان، سنه، مهریوان، پاوهو سهردهشت زیانی یهکجار زۆری به خهڵکو ژینگهی کوردستان گهیاندوه.