• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی بۆ شەھیدانی ١٧ی خەرمانان لە لایەن کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە دانمارک

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/10/22
جۆری بابەت: جیهان, هەواڵی حیزبی

کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە دانمارک بە ھاوکاریی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەم وڵاتە رێوڕەسمێکی بۆ رێز گرتن لە یاد و بیرەوەریی شەھیدانی ١٧ی خەرمانانی قەڵای دێموکرات بەڕێوە برد.
دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٨ی رەزبەری ١٣٩٧ی ھەتاوی، کۆمیتەی دانمارکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان بە ھاوکاریی کۆمیتەی حیزب لەم وڵاتە، رێوڕەسمێکی ماتەمینی بە بۆنەی چلەی شەھیدانی ١٧ی خەرمانان بەڕێوە برد.
سەرەتای رێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب بە ھاوڕێیەتیی خاتوو رووبار دەستی پێ کرد و بۆ رێز گرتن لە یاد و بیرەوەریی شەھیدان لە لایەن سەحەر بەرکەند بەڕێوەبەری رێوڕەسمەکە خولەکێک بێ دەنگی راگەیەندرا.
بڕگەی یەکەمی بەرنامەکان بۆ پەیامی کۆمێتەی یەکیەتیی ژنان لە دانمارک تەرخان کرابوو کە لە لایەن شاناز کاکەئازەر پێشکەش کرا.
لە پەیامەکەدا وێڕای ئاماژە بە پەروەندەی رەشی رێژیمی ئێران لە تاوان خوڵقێنی و جینایەت بە دژی کەمینە نەتەوەییەکان و بە تایبەت نەتەوەی کورد لەم وڵاتە، بە وردی باس لە پەلاماری مووشەکی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات لە شاری کۆیە کرا کە شەھید بوونی ١٦ کەس لە تێکۆشەران و بریندار بوونی دەیان کەسی دیکەی لێ کەوتەوە. لە درێژەی ئەم پەیامەدا باس لە دەور و رۆڵی بەرچاوی دوو شەھیدی ژن ھاوڕێیان نەسرین حەداد و سۆھەیلا قادری کرا.
دوا بە دوای ئەوە پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن کاک خالید رەواندووست بەرپرسی ئەم کۆمێتەیە خوێندرایەوە.
کاک خالید لە پەیامەکەی خۆیدا وێڕای ئاماژە بە جینایەتی سامناکی مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات و شەھید بوونی کۆمەڵێک لە تێکۆشەرانی بەوەجی ئەو حیزبە و بریندار بوونی دەیان کەسی دیکە، ھەڵوێستی یەکگرتووانەی حیزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ھاوسۆزی کردنی کوردانی پارچەکانی دیکەی کوردستان بە نیسبەت ئەم کارەساتەی بەرز نرخاند و گوتی ھاودەردی کردنی کۆڕ و کۆمەڵە مرۆڤ دۆستەکانیش لەم بوارەوە جێگەی سەرنج و پێزانینە.
بەرپرسی کۆمیتەی حیزب ھەروەھا بە پێزانینەوە باسی لە بە دەنگەوە ھاتن و وڵام دانەوەی خەڵکی کوردستان لە بابەت داوای نارەزایەتی دەربڕین و مان گرتن لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستان کرد و ئەو ھاو ھەڵوێستییەی خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستانی بە دڵسۆزی و پشتیوانی کردنی ئەوان لە حیزبە خۆشەویستەکەیان لە قەڵەم دا و پێی وا بوو ئەم مان گرتنە پەیامێکیش بوو بۆ رێژیمی ئێران کە خەڵکی کوردستان ھەر دەم پشت و پەنای پێشمەرگەیە و دڵ و باوەشی گەل ماڵ و حاڵی رۆڵە تێکۆشەرەکانیانە.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا لە لایەن خۆی و ئەندامانی کۆمیتەی حیزبەوە، وێڕای سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵە و ھاوسەنگەرانی شەھیدان، بەڵێنیی وەفادار بوون بە رێبازی پیرۆزی ئەم سوورخەڵاتانەی نوێ کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا دوو خاتوونی تێکۆشەری یەکیەتیی ژنان و حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەڕێزان خەیاڵ قادری و ئەستی موتەفەقی ئەدیب، بە نیشانەی رێز و وەفا بۆ شەھیدانی ١٧ی خەرمانان کۆمەڵە مۆمێکیان داگیرساند و تاجە گوڵینەی سەروەریان لە بەر دەم وێنەی سەرکردە شەھیدەکانی یەکیەتێی ژنان دانا، پاشان خاتوو خەیاڵ قادری بە کورتە وتەیەک ھەست و سۆزی خۆی دەربڕی و پێداگریی لە سەر بەردەوام بوونی رێبازی پیرۆزی شەھیدان کردەوە. چەند لایەنی کوردستانی بۆ ئەم بۆنەیە برووسکەی ھاوخەمییان ناردبوو کە بریتی بوون لە: کۆمەڵەی کوردی سووری، ژنانی پارتی دێموکراتی کوردستان، پارتی دێموکراتی کوردستان و یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان.
ناوئاخنی رێوڕەسمەکە بە کۆمەڵە شێعر و پەخشانێک رازێندرابۆوە کە لە لایەن ئەحمەد رەحمانی، خاتوو نیشتمان، سروە فەتاحی و رەشید قازی پێشکەش کران. ئەوەی لێرەدا زیاتر جێگەی سەرنج بوو خوێندنەوەی شێعرێکی ھاوڕێی شەھید سۆھەیلا قادری بوو کە لە وەسفی دایک دا ھۆنیبوویەوە و خاتوو سروە پێشکەشی ئامادەبووانی کرد.
ھەروەھا دوو ھونەرمەندی خاوەن ھەست کاک گۆران« کوڕی نەمر مامۆستا ئیبراھیم خەیات» و خاتوو رووبار بە پێشکەش کردنی دوو سروود«ئەی شەھیدان و ھەڤاڵی پێشمەرگە» گوڕو تینێکی تایبەتیان بە کۆڕەکە بەخشی.
جێگەی ئاماژەیە لەو رێوڕەسمەدا لە لایەن کۆمیتەی یەکیەتیی ژنان لە وڵاتی دانمارک و بە تایبەت بەرپرسی ئەم کۆمیتەیە خاتوو پەروانە پایان، بە خوانێکی جوان و خواردنی جۆراوجۆر ، زۆر بە گەرمی پێشوازی لە میوانان و بەشدار بووانی چلەی ماتەمینی شەھیدانی ١٧ی خەرمانان کرا.
رێوڕەسمەکە کاتژمێر ٤ی ئێوارە کۆتایی پێ ھات.

 

1 لە 33
- +

1.

2.

3.

4.

5.

6.

7.

8.

9.

10.

11.

12.

13.

14.

15.

16.

17.

18.

19.

20.

21.

22.

23.

24.

25.

26.

27.

28.

29.

30.

31.

32.

33.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist