سکرتێری گرووپی پارلمانی بریتانیا تایبه‌ت به هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستانی کرد.
به‌یانیی رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨، گاری کێنت، سکرتێری ئه‌و گرووپه پارلمانییه‌ی هه‌موو حیزبه‌کانی خاوه‌ن نوێنه‌ر له پارلمانی ئینگلستان له خۆ ده‌گرێ و تایبه‌ته به پێوه‌ندی و پرسه‌کانی تایبه‌ت به کورد و هه‌رێمی کوردستان، گه‌یشته سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی حیزبه‌وه به سه‌رپه‌رستیی کاک مسته‌فا مه‌ولوودی، سکرتێری گشتییه‌وه پێشوازیی لێ کرا.
له‌و دانیشتنه‌دا سه‌ره‌تا گاری کێنت هاوده‌ردیی خۆی و هاوکارانی له پارلمانی ئینگلستان سه‌باره‌ت به موشه‌کبارانی قه‌ڵای دێموکڕات له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و خانه‌واده‌ی قوربانییه‌کانی ئه‌و جینایه‌ته ده‌ربڕی. پاشان مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌که‌ی که هه‌روه‌ها بریتی بوو له دیتنی له نزیکه‌وەی شوێنی رووداوه‌که و ئاڵوگۆڕی بیروڕا سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی ناساندنی زیاتری پرسی کورده‌کانی ئێران له بریتانیا خسته ڕوو.
سکرتێری گشتیی حیزب وێڕای قه‌درزانی له سه‌ردان و په‌یامی پشتیوانی و هاوپێوه‌ندیی به‌ڕێز گاری کێنت، وێڕای ئاماژه به پاشخان و چۆنیه‌تیی مووشه‌كبارانی قه‌ڵای دێموکڕات، دۆخی ئێستای خه‌باتی کورد له ئێران و چاوه‌ڕوانییه‌كانی حیزبی دێموکڕات له دۆستانی گه‌لی کورد له دنیای ده‌ره‌وه به‌تایبه‌تی له ده‌وڵه‌تی بڕیتانیای وه‌ك وڵاتێکی خاوه‌ن به‌رپرسایه‌تی له مێژوو و دۆخی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و کورد شی کرده‌وه.
دواتر هه‌ردوولا جیا له باسکردنی هه‌لومه‌رجی ناوچه و بارودۆخی ئێران، رێکاره‌کانی ناساندنی زیاتری پرسی کورد له بریتانیا و چۆنیه‌تیی راکێشانی زیاتری سه‌رنج و پشتیوانیی کۆڕ و کۆمه‌ڵه بیانییه‌کان به‌تایبه‌تی له بریتانیایان تاوتوێ کرد. له‌و نێوه‌شدا ئاماژه به‌و گرووپه کارییه تازه‌یه کرا که به هیممه‌تی نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان له بریتانیا و دۆستانی گه‌لی کورد له‌و وڵاته تایبه‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دامه‌زراوه.