لە شاری بڵوناوای لەیلاخ، سەر بە پارێزگای سنە، بە بۆنەی چلەی شەهیدانی قەڵای دێموکرات چالاکیی تەبلیغی کراو ، لەو ڕێگایەوە، بەشێکی دیکە لە تێکۆشەرانی دێموکرات وەفاداریی خۆیانیان بە ڕێبازی شەهیدانی حیزب و گەل سەلماند.
شەی ڕابردوو٢٨ی ڕەزبەر بەشێک لە دۆستان و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بڵواناوای دێولان، بە بۆنەی چلەی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان، چالاکییان نواندو، بە نووسینی دروشمی شٶڕشگێڕانە جارێکی دیکە کردەوە تیرۆریستییەکەی کۆماری ئیسلامییان لە دژی تێکۆشەران و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان مەحکووم کردو، پشتیوانی خۆیانیان لە حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە.
شیاوی باسە خەڵکی شوێنە جیاجیاکانی کوردستان دوای کارەساتی مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات، بە شێوازی جۆراجۆر هاوخەمی و پشتیوانی خۆیانیان لە حیزبی دێموکراتی کوردستان دەربڕی.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەرلەنوێ سپاس و پیزانینی خۆی پێشکەش بەسەرجەم لایەنگرانی وتێکۆشەرانی چاونەترسی حیزب لە نێوخۆی وڵات دەکات و، تێکۆشانی لایەنگرانی خۆی لە شاری بڵواناوا بە ئەرکێکی نیشتمانی دەزانێ.