له یه‌که‌م ڕۆژی جێژنی ڕه‌مه‌زاندا و به‌هۆی ته‌قینه‌وه له عێراق زیاتر له ١٠٠ که‌س کوژران.
کاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن نزیکه‌ی ١١٥ که‌س که له ناویاندا ژن‌و منداڵیش زۆرن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله کوژراون. ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له هێرشه هه‌ر تونده‌کانی توندڕه‌وانی داعش له‌و کاته‌ی وا به‌شێکی زۆری ئه‌و وڵاته‌یان کۆنتڕۆڵ کردوه.
ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له یه‌که‌م ڕۆژی جێژنداو له بازارێکی شارۆچکه‌ی زۆرینه شیعهشین له “خان به‌نی سه‌عد” ڕووی دا. له‌و رووداوه‌دا جیا له کوژرانی ١١٥ که‌س نیزیکه‌ی ١٧٠ که‌سیش بریندار بوون.