ڕیمۆند ئۆدێرنۆ، سەرۆک ستادی هێزە هاوبەشەکانی ئەمه‌ریکا ده‌ڵێ له ئێستادا كار بۆ لاوازكردنی توانا نیزامییه‌کانی گرووپی تیرۆریستی داعش ده‌كرێ، به‌ڵام له‌نێوبردنی یه‌كجاره‌كیی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه له نێوان ١٠ تا ٢٠ ساڵی کات ده‌وێ.
ڕیمۆند ئۆدێرنۆ، سەرۆک ستادی هێزە هاوبەشەکانی ئەمه‌ریکا ده‌ڵی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داعش توانای ماڵی‌و دارایی باشی هه‌یه‌و چه‌ك و جبه‌خانه‌ی زۆریشی چنگ كه‌وتووه، ستراتیژییه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و له‌نێوبردنی جیاوازه‌و كاتێكی زۆر زیاتر له‌وه‌ی ده‌وێ که پێشبینی كرابوو.
ئه‌و ده‌ڵێ به‌هێزكردنی ئه‌و هێزانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش ده‌كه‌ن، باشترین چه‌كی له‌نێوبردنی داعشه، نه‌ك ناردنی سوپای ئه‌مریکا.
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه رۆبێرتا پێنوتی، وەزیری بەرگری ئیتالیاش که سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کردوه‌و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستو ھەروەھا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبۆته‌وه، ده‌ڵێ ھیچ فشارێک ناتوانێ رێگر بێ کە ئیتاڵیا چەکی قورس بە پێشمەرگە نه‌دا.
رۆبێرتا پێنوتی، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا ده‌ڵێ داوایەی کوردستان لەئێمە دابینکردنی چەکەو، ئیتالیا ئەوەی لە توانایدابێ بۆیان دابین دەکا.