دوای ئهوهی مانگی ڕابردوو بههۆی ئاگركەوتنە لە ١٠٠ هێكتار لە دارستانەكانی ئیلام زانێکی زۆر به سروشتو ژینگهی ئهو ناوچهیهی کوردستان گهیشت، ئەمجارەیان ٢٠٠ هێكتار لە دارستانەكانی شاری “سیروان”ی ئەم پارێزگایە بوونە سووتمانی ئاگرو پاش ٢ ڕۆژ، هێشتا ئەم ئاگرە بە تهواوی نهکوژاوهتهوه.
ئهو ئاگره له ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ ی پووشپهڕهوه دارستانەكانی ناوچەی پارێزراوی قۆلاڕەنگ و دەڕەشای قەلەندەری شاری سیروان لە پارێزگای ئیلام بهربووهو پاش 2 ڕۆژ هێشتا نەكوژاوەتەوە.
فەرماندەی یەگانی پاراستنی ئیدارەی گشتیی ژینگەی پارێزگای ئیلامیش دانی بهوه داناوه که بە سەرەڕای هەوڵی خەڵك و هێزە پێوەندیدارەكان بۆ كوژاندنەوەی ئەم ئاگرە، ڕووداوهکه زیانێکی زۆری به دارستانهکانی ئهو ناوچانه گهیاندوه.
عەبدولساحێب بازیار دهڵێ بەهۆی ئاستەمبوونی شوێنەكە ماشێنەكانی ئاگركوژێنەوە توانای چوونیان بۆ ئهو شوێنانه نهبوهو بە دەست ههوڵی کوژاندنهوهی ئاگرهکه دراوه که ئاستەم بووهو دوایه به هێلهکۆپتهر و له ئاسمانهوه ههوڵی کوژاندنهوهی دراوه.
چالاکێکی ژینگهپاریزی ئیلام دهڵێ ناوچەی لێرەواری پارێزگای ئیلام لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئێستاشی لەگەڵ بێ ئاگری لێ نەكوژاوەتەوەو بەشێكی هەرە زۆری ئەم ناوچەیە بوهو بە سووتمانی ئاگرو زیانێكی قەرەبوونەكراوەی لێكەوتووە.
پارێزگای ئیلام زیاتر لە 640 هێكتاری لێرەوار هەیەو بەشی هەرە زۆری لە دار بەڕوو پێك هاتووە.