باوکی دوو شەهیدی سەرفەرازی حیزب، لە ناوچەی ژاوەرۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵێک کە لە ناوچەی ژاوەرۆوە، بە دەستمان گەیشتووە، کاک عەلی ئەحمەدی خەڵکی ئاوایی هۆیە، باوکی شەهیدان محەممەد حوسێن و عوسمان ئەحمەدی لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو وەکوو زۆربەی باوک و کەسوکاری شەهیدانی گەل، کەسێکی نیشتمانپەروەر و بە هۆی هەڵسوکەوتی کوردانەی لەنێوخەڵکی ناوچەکە خاوەنی جێگەو پێگەی تایبەت هەبووەو خەڵک خۆشیان ویستووە.
کاک عەلی باوکی دوو شەهیدی حیزبی دێموکراتە کە کوڕێکی بەناو شەهید محەممەد حوسێن، لە ساڵی ٦١ی هەتاوی لە ناوچەی بێسارانی مەریوان گیانی پێشکەش بە بارەگای ئازادی کردو، کوڕێکی دیکەشی بەناو شەهید عوسمان لە شەڕی نێوخۆیی لە ڕێکەوتی ٥/٥/٦٦ پەیوەست بوو بە کاروانی نەمرانەوە.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێزگرتن لە کەسوکاری رووسووری شەهیدان، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش دەکا بە بنەماڵەی تێکۆشەری کاک عەلی ئەحمەدی و، خۆی لە خەمیان بەشەریک دەزانێ.