هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری بۆکان کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە سەختی بریندار ببوو، پاش گواستنەوە و مانەوەی لە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد، بە هۆی کاریگەری برینەکانییەوە، گیانی لە دەستدا.
“عەلی نەسیری” خەڵکی شاری بۆکان کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بە سەختی بریندار ببوو، پاش چەند ڕۆژ لە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد گیانی لە دەستدا.
تەرمی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژ پێنجشەممە ٢٦ی ڕەزبەر بە خاک سپێدرا.
بە پێی هەواڵدەریی هەنگاو، ڕۆژی هەینی، ٢٠ی ڕەزبەر، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سەر جاددەی مەهاباد ـ بۆکان، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی شەخسیی هاووڵاتیەکی کورد کرد و لە ئاکامدا دوو کەس لە موسافیرانی ئەم ئۆتۆمبێلە بە ناوەکانی “عەلی نەسیری” و “مەسعوود ئەکبەرپوور” بە توندی بریندار بوون،کە یەکێک لەوان پاش چەندرۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەستدا.