وەزیری دەرەوەی ئامریكا لە دیدارێكدا لەگەڵ هاوتای خۆی لە عەرەبستان، پێداگریی لەسەر پشتیوانیی واشنگتۆن لە هاوپەیمانی خۆی لە ناوچەکه لە هەمبەر ئێرانو مهترسیی تیرۆریزمدا كردەوە.
جۆن كێری، وەزیری دەرەوەی ئامریكا گوتبووی ئەگەر ئێران پشتیوانی لە تیرۆریزم دژی هاوپەیمانانی ئامریكا لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بكا، ئامریكا بێدهنگ نابێو کاردانهوهی دهبێ.
ناوبراو عادڵ جوبەیری، وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی دڵنیا كردەوەو گوتی ئێمە هیوا دەخوازین كە ئێران لەم ڕێككەوتنە بۆ باشبوونی ئابووریی وڵاتەكەیو خەڵكهکهی كەڵك وەربگرێو لە شوێنی دیكەی خەرج نەكا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە قەرارە جۆن كێری ڕۆژی 12ی گەلاوێژ لە كۆبوونەوەی ڕێبەرانی وڵاتانی عەرەبیدا بەشدار بێ. بە قسهی ناوبراو لەم كۆبوونەوەیەدا بە وردی وڵامی پرسیارەكانی پێوەندیدار بە ڕێككەوتنی ناوكی دەداتەوە. ئەم كۆبوونەوەیە قەرارە لە دۆحە بەڕێوە بچێ.
لە لایەكی دیكەوە قەرارە ئیشتون كارتێر، وەزیری بەرگریی ئامریكاش لەو حهوتوویهدا سهردانی چهند وڵاتێک له خۆرهەڵاتی نێوەڕاست بكا. كارتێر لەم سەفەرەدا سەردانی ئیسراییلو عەرەبستان دەكا.
ناوبراو پێشتر لە بەیاننامەیەكدا پێداگری لە سەر ئامادە بوونی ئامریكا بۆ ڕێگری كردن لە كاریگەری خراپی ئێران لە ناوچەدا كردبوو و گوتبووی: ئێمە بۆ بەرگری كردن لە ئەمنیەتی دۆستانو هاوپەیمانانی خۆمان لە ناوچە، وەك ئیسراییل، هەروا لە حاڵەتی ئامادەباشدا دەمێنینەوە.