نووسەری كتێبی “تیغ و سوننەت” كە لێکۆڵینهوهیهکی مهیدانیی لهسهر خەتەنەکردنی ژنان له ئێران کردوه، دەڵێ ئەم كارە ئێستاش لهو وڵاته لە ٦ پارێزگای هورموزگان، لۆرستان، ئیلام، كرماشان، ورمێو خووزستان ڕمێنی ههیه.
رایحە موزەفەریان لە كۆبوونەوەیەكدا كە بە مەبەستی ناساندنی كتێبەكەی ڕێکخرابوو، گوتی قسەو باس لە بابەت دابەزینی ئاماری خهتهنهکردنی ژنان لە ئێران، بەهۆی توێژینەوەی كەم لەم بارەوە بۆ پشتبەستن نابێ و پشتڕاست ناكرێتەوە.
لەم كۆبوونەوەیەدا، دەروونناس “نازی ئەكبەری”ش، باسی لە چەندین حاڵەتی وەك “مردن بەهۆی خوێنڕێژی”، “چڵكی میز”، “گیرانی موسڵدان”، “لەنێو چوونی مەیلی جنسی”، “منداڵبوونی نائاسایی”، “نەزۆكی بەهۆی چڵككردن”، “گواستنەوەی ئێدز”، “خەمۆكی”، “هەست بە تەریك كەوتنەوە” و “وەلانرانو پهراوێزخران” كردووە كە بههۆی خهتهنهو شێواندنی دەزگای زاوزێ تووشی ژنانی قوربانیی ئەم كارە دزێوە دەبێ.
لە درێژەی ئەم كۆبوونەوەیەدا، یەكێك لە قوربانییانی نقوستانیی جینسی لە شاری بەندەرعەبباس قسهی کردو گوتی: لە “كۆمەڵگایەكی سوننەتییەوە” هاتووە كە هەر بە شێوەی ڕابردوو ئەم كارە به پاساوی”ئایین”ی جێبەجێ دەكرێ.