دوابەدوای وەزارەتی رێگاوبان و زانکۆی “ئیمام حوسین” وەزارەتی زانستیش بڕوانامەی دوکتورای “مێهدی هاشمی” نوێنەری پێشووی مەجلیس و سەرۆکی پێشووی خانەی ئەندازیارانی ئێرانی بە ساختە و نایاسایی لە قەلەم دا.
وەزارەتی زانست لە راگەیەندراویکدا کە رۆژی هەینی ٢٧ی رەزبەر لە هەواڵدەریی “ئیلنا”دا بڵاوکرایەوە، ڕایگەیاندووە کە بە پێی لیکۆڵینەوەکانی ئەو وەزارەتخانەیە، بڕوانامەی خوێندکاریی دەورەی کارناسی “مێهدی هاشمی” کە پێشتر نوێنەری پارلەمان، سەرۆکی ڕێکخراوی ئەندازیاریی و سەرپەرەستی وەزارەتی وڵات بووە، پەسەند ناکرێ و، بڕوانامەی ناوبراو لە لیسانس تا دوکتورا کێشەی هەیە و، بڕوانامەکەی لە دەورەی دوکتورا، بە پێی یاساکانی خوێندن و، هەم خوێندنگەکەی نایاسایی و، هەموو بڕوانامەکانی ساختە و جێی باوەڕ نین.
سێ حەوتوو لەمەوبەر ” عەبباس ئاخوندی” لە کاناڵی تێلێگرام بڵاویکردەوە کە زانکۆی “ئیمام حوسێن” پێیانڕاگەیاندووە،کە “مێهدی هاشمی” بڕوانامەی لەو زانکۆیە پێنەدرواوە و، ناوبراو بۆ گەیشتن بە پلە و، پایەی دەوڵەتیی پەنای بۆ ساختەکاریی بردووە.
ناوبراو بەداخبوونی خۆی لەوە راگەیاند کە کەسێک بە بڕوانامەی ساختەوە، بەرپرسایەتی جۆراوجۆری لە حکوومەت، پێدراوە .
ساختەکاریی لە کۆماریی ئیسلامی دا باس و بابەتێکی تازە نییە و ئەو حکومەتە هەر لە بناغەوە لە سەر ساختەکاریی دامەزراوە و پێوەندەکانیان لە گەڵ دنیای دەرەوە و نارەزایەتی بەربەرینی خەڵک دژی حکومەت ئاکام و بەرهەمی فریودان و ریاکاریی کاربەدەستان و نیزامی کۆماریی ئیسلامی یە.
جێیوەبیرهێنانەوەیە ، ئاشكرابوونی بڕاونامەی ساختەو دوور لە ڕاستی بەشێک لە بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە، هەمووکات هەواڵساز بووە، بەرچاوترینی بڕوانامەی ساختەی دوکتورای فەخری عەلی کوردان لە زانکۆی ئاکسفوورد” بوو کە لە ساڵی ٨٧ بوو بە هۆی لێپرسینەوەی ناوبراو لە بەرپرسایەتی وەزارەتی نێوخۆ.
شیاوی باسە مێهدی هاشمی لە نوێنەرانی بناژۆخواز و لە کەسانی نیزیک بە ئەحمەدی نژادە کە چەندین بەرپرسایەتی گرینگی لە کۆماری ئیسلامی هەبووە.