ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێکه‌وتی ٢٤/٧/١٣٩٧ نوێنه‌رایه‌تی په‌یه‌ده له هه‌رێمی کوردستان به سه‌رپه‌رستی به‌ڕێز سلێمان عه‌ره‌ب، به‌مه‌به‌ستی سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می له‌گه‌ل حیزبی دیموکراتی کوردستان به بۆنه‌ی کاره‌ساتی ١٧ی خه‌رمانانی قه‌ڵای دێموکرات سه‌ردانی سکرتاریای حیزبی دیموکراتی کوردستانیان کرد و که له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی حیزبەوە، به سه‌رپه‌رستی به‌ڕێز مسته‌فا مه‌ولوودی سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستان پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا هه‌یئه‌تی میوان وێڕای ده‌ربڕینی خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆیان به نیسبه‌ت ئه‌م کاره‌ساته، هاوخه‌میی خۆیانیان گه‌یانده حیزبی دیموکراتی کوردستان و، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و وێڕای مه‌حکومکردنی ئه‌م جه‌نایه‌ته ، ئه‌و هێرشه‌یان نه‌ته‌نیا بۆسه‌ر حیزبی دیموکراتی کوردستان به‌ڵکوو بۆسه‌ر خه‌ڵکی کورد زانی.
له درێژه‌ی ئه‌م دیداره‌دا به‌ڕێز مسته‌فا مه‌ولوودی سکرتێری سپاسی هاوده‌ردی و هاوخه‌می و هه‌ڵوێستی لایەنەکانی کوردستانی کرد‌و، هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و دانیشتنه‌دا هه‌ردوولا دوایین ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه به گشتی و به تایبه‌ت دۆخی سیاسیی ئێستای کورد له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای کوردستانیان خسته به‌ر باس و، لێکدانه‌وه‌یان بوو کرد و ، هیوایان خواست کورد به یه‌کڕیزی و یه‌کگرتوویی ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره، به سه‌رکه‌وتوویی تێپه‌ر بکات.