ناوەندە ئەمنییەکان هەر جارەو بە شێوەیەک بنەماڵەو کەسوکاری سەرفەرازی شەهیدانی حیزبی دێموکرات ئازار دەدەن.
لە تازەترین کردەوە، ناوەندە ئەمنییەکان گوشاریان خستوتە سەربنەماڵەی شەهید عەبدوڵڵا کانیدرێژی لە بۆکان، کە لە پۆستێڕی تایبەت بە کۆچیدوایی برای ئەو شەهیدە، وشەی شەهید دەبێ بسڕنەوە.
شیاوی باسە ئینکارو کەتمان کردنی حیزبی دێموکرات و، ناو یادی شەهیدانی ئەو حیزبە یەکێک لە پلان و پیلانە ناسەرکەوتووەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، بەدژی بزووتنەوەی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران ، کە ئێستاش هەر درێژەی هەیە.
جێیوەبیرهێنانەوەیە جەلال مەحموودی برای شەهید عەبدوڵڵا مەحموودی (کانی درێژی) شەوی ٢٣ی ڕەزبەر لە شوێنی کارەکەی گیانی لەدەستدا و، بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداری خەڵک، پۆستێڕی کۆچی دواییان بڵاو بۆوە، کە لە دوویەمین رۆژی رێوڕەسمی ماتەمینی جەلال مەحموودی، بە گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکان ، ناوی شەهیدەکەیان لەو پۆستێڕە سڕیوەتەوە.