بەپێی هەواڵێک کە لە بۆکانەوە بە دەستمان گەیشتووە، جەلال مەحموودی برای شەهید عەبدوڵڵا مەحموودی (کانی درێژی) لە شوێنی کارەکەی گیانی لەدەستداوە.
دەگوترێ ناوبراو کە کرێکاری شارەداریی بووە بە هۆی نەبوونی کەرەسەی گەرمکەرەوە ، ئاگر دەکاتەوەو پاشان بە هۆیەوە گاز گرتوویەتی و گیانی لە دەستداوە.
جەلال مەحموودی برای شەهید عەبدوڵڵا کانی درێژییە، کە لە ساڵی ٦٢ی هەتاوی لە کاتی دەرگیری لەگەڵ سپای داگیرکەر، شەهید کراو چووە ریزی کاروانی نەمرانەوە.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وێڕای ڕێزگرتن لەسەرجەم کەسوکاری شەهیدان، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش دەکا بە بنەماڵی مەحموودی و خۆی لە خەمیان بە شەریکە خەم دەزانێ.