لە سێیەمین فستیڤاڵی نیونەتەوەیی فیلمی سلێمانی، خەڵاتی باشترین ئاکتەری پیاو، لە بەشی کێبەڕکێی ئەو فستیڤاڵە، بە نوید محەممەدزادە سینەماکاری ناسراوی سینەمای ئێران بەخشرا.
ئەو فستیڤاڵە کە بۆ ماوەی حەوتەیەک لە شاری سلێمانی کرایەوە، بە بەشداریی نزیکەی ٢٥٠ میوانی بیانی و ژمارەیەکی زۆر لە ھونەرمەندان و، سینەماکارانی کوردستان، بەڕێوەچوو و، لە ماوەی حەوت ڕۆژی فێستیڤاڵەکەش ١٢٢ فیلم نمایش کران ، کە بریتین بوون لە فیلمی درێژ و کورت، ئەنیمەیشن، دۆکیۆمێنتاری، فیلمی منداڵان.
جێیئاماژەیە لە چوارچێوەی بەرنامەکانی فێستیڤاڵدا، ١٦ فیلمی بڵندی سینەمایی، ٧ فیلمی دۆکیۆمێنتاری، ٤٠ فیلم لە بەشی پێشبڕکێی کورتە فیلمی نێودەوڵەتی و، ٢٠ کورتە فیلم لەبەشی پێشبڕکیی سینەمای نەتەوەیی، ١٩ فیلمی ئەنیمەیشن ، ١٨ کورتە فیلمی منداڵان نواندران و، شەوی ڕابردوو ٢٤ی ڕەزبەر کۆتایی بەکارەکانی ئەو فستیڤاڵە هات و، نوید محەممەدزادە سینەماکاری کوردی خەڵکی ئیلام ، وەکوو باشترین کاراکتەری پیاو خەڵات کرا.
شیاوی باسە نوید محەممەدزادە خەڵکی پارێزگای ئیلامە و لە لاوە لێهاتووەکانی بواری سینەمای ئێرانەو تا ئێستاش بە هۆی ڕۆڵ نواندنی لە چەندین فیلمی سینەمایی وەکوو باشترین ئاکتەر، خەڵاتی کراوە.