وەزارەتی خەزینەداری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رۆژی سێشەممە ١٦ی ئوکتۆبر گەمارۆ تازەکانی دژی چەند کۆمپانیا و بانکی ئێرانی دەستپێکرد.
بانکەکانی “ملت” و “مهر اقتصاد” نموونەی ئەو بانکانەن کە ئەمریکا گەمارۆی خستۆتە سەریان.
هەروەها شیرکەتی “تراکتۆرسازی تەورێز” و” صنایع فولاد مبارکە ” ئەو کۆمپانیا ئیرانیانەن کە لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆیان خراوەتە سەر.
بە تۆمەتی پشتیوانی لە هێزەکانی “بەسیج”ی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو کۆمپانیا و بانکانە گەمارۆکانی ئەمریکا دەیانگرێتەوە.
وەزارەتی خەزینەداریی ئەمریکا ڕایگەیاند کە “بەسیج”بەرپرسی دابینکردنی ئیمکاناتی دارییە بۆ پەروەردەی فیزیکی و فکریی مناڵان کە بۆ ئەو هێزانە ئامادە دەکرێن و، بۆ شەڕ دەخرێنە ژێر کۆنترۆڵی سپای پاسداران.
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکادا هاتوە کە: هێزەکانی بەسیج دەستیان هەیە لە سەرکوتی خەڵکی ئێران و، هەروەها تۆمەتبار کراون بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ.
شایانی باسە کە بێجگە لە بانکی ” ملت” و مهر اقتصاد” پێنج بنیاتی دیکەی ئێرانی خراونە ژێر گەمارۆکانی ئەمریکا.
ئەو بنکە و بنیاتانەی ئێران لە کاتێکدا خراونەتە ناو لیستەی گەمارۆکانی ئامریکاوە، کە بڕیارە رۆژی ١٣ی خەزەڵوەی ئەمساڵ دەوری دوویەمی گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر ئێران وەگەڕ بخرێت.