هێدر نوێرت وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا؛ رۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕەزبەر هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی دوویەمین رۆژ لە مانگرتنی سەرانسەریی مامۆستایان لە ئێران، ڕایگەیاند کە واشنگتۆن لە مانگرتنەکانی ئێران پاڵپشتی دەکا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە تویتیكدا ڕایگەیاند؛ ئێمە ڕاپۆڕتەکانی تایبەت بە مانگرتن و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران لە پێش چاو دەگرین و بە وردی بەدواداچوونی بۆ دەکەین و خۆپێشاندان و مانگرتن بە مافی ڕەوای خەڵکی ئێران دەزانین.
هێدرنوێرت بە ڕاشکاوی رایگەیاند؛ مانگرتنەکانی خەڵکی ئێران، پەیامیکی بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران هەیە کە لە جیاتی بە فێڕۆ دانی سروەت وسامانی ئەو خەڵکە لە دەروەی سنوورەکانی ئەوڵاتە و، تێچوو کردن بۆ دەستێوردان و ئاژاوەگێڕی، باشتر وایە گرینگی بە قوت وژیانی خەڵکی خۆیان بدەن.
جێیوەبیرهێنانەوەیە لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لە شارەکانی ئێران و کوردستان مانگرتنی چین و توێژەکان دەستی پێکردوەو لە دوای مانگرتنی بەربڵاوی کامیۆنداران لە ئێران، لە رۆژانی ٢٢ و ٢٣ی ڕەزبەر مامۆستایانی بەشێکی بەرچاو لە قوتابخانەکانی ئێران و، کوردستان مانگرتنی ناڕەزایەتییان بەرێوەبرد.