کاک خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جێژنی ڕه‌مه‌زان له په‌یامێکدا پیرۆزبایی ئه‌و جێژنه ئاینییه‌ی له خه‌ڵکی موسوڵمانی کورد کردوه.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا له‌و په‌یامه‌یدا هیوای خواستوه که ئه‌و جێژنه ببێته هۆی تهباییو هاودڵیی زیاتری چین‌و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان‌و هه‌روه‌ها یه‌کیه‌تیی هه‌موو هێزو لایه‌نه‌کان له پێناو گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی گه‌لی کورد.
ده‌قی په‌یامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی جێژنی ڕه‌مه‌زان:
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جێژنی ڕه‌مه‌زان له قوڵایی دڵه‌وه پیرۆزبایی له هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌ت خوشک‌و برا موسوڵمانه‌کان ده‌که‌م. هیوادارم که ئه‌و جێژنه ببێته هۆی هاودڵی‌و هاوپێوه‌ندیی زیاتری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ یه‌کتر.
له‌و بۆنه‌یه‌دا جارێکی دیکه‌ش پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌مه‌وه که په‌یامی ڕاسته‌قینه‌ی ئایینی ئیسلام؛ ئاشتی، دادپه‌روه‌ری، هاودڵی‌و پێکه‌وه‌ژیان به تهباییو خۆشه‌ویستییه. به‌و هیوایه‌ی ئه‌و بۆنه ئاینییه زیاتر هانده‌ری ڕوحی لێبوردییو ئاشتیی نێوان پێکهاته ئاینییه جۆراوجۆره‌کانی کوردستان‌و پشتگیریی ئه‌وان له یه‌کتری بێ.
جێژنتان پیرۆز‌و ژیانتان پڕ شادی‌و سه‌رفه‌رازی بێ.
خالید عه‌زیزی
سکرتیری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
٢٥ ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٤ ی هه‌تاوی