“برایان هوک” بەرپرسی کاری گرووپی دژی ئێران لە دەوڵەتی ئەمریکادا رایگەیەند کە هەموو هەوڵی ئێمە ئەوەیە کە هەناردەی نەوتی ئێران بگەیەنینە خاڵی سیفر.
رۆژی دووشەممە ٢٣ ی ڕەزبەر لە کۆبوونەوەیەک لە “لۆزامبۆرگ” ئەو بڕیارەی گرووپی کاری دژی ئێرانی راگەیاند و دڵنیایی دا کە بە وڵانانی ئێران لە بازاڕی نەوت ، هیچ گرفتێک دروست نابێ و، بازاڕی نەوت پارێزراو دەبێ.
“برایان هوک” بۆ قەناعەت پێهێنانی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئورووپایی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران ،سەفەری ئوروپای کردووە.
بەرپرسی گرووپی هەنگاونان بە دژی ئێران، ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە بە نیشانەی هاوکاری لە گەڵ گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران،١٠٠ کۆمپانیا لە وازیان لە ئاڵوویری بازرگانی لە گەڵ ئێران هێناوە.
شایانی باسە کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئامریکا رۆژی ١٨ بانەمەڕ،بە بڕیاری “دۆناڵد تڕامپ” لە رێککەوتننامەی ناوکی ناسراو بە بەرجام هاتەدەر و، بەشی یەکەمی گەمارۆکانی سەرئێرانی دەستپیکردەوە و بەشی دووهەمی گەمارۆکان لە ١٣ی خەزەڵوەری ئەمساڵ دەستپێدەکا، کە ئەوە بازاڕی نەوتی ئێران لە گەڵ قەیرانێکی گەورە ڕووبەڕوو دەکاتەوە.