به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جێژنی ڕه‌مه‌زان گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان پێشکێش به خۆشک‌و برا موسوڵمانه‌کانمان له کوردستان‌و ئێران دهکهینو ئاواته‌خوازین تاعهتو نوێژ‌و ڕۆژووی هه‌موو لایه‌ک له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌و دلۆڤانه‌وه وه‌رگیرابێ.
هه‌ر به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جێژنی ڕه‌مه‌زان گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان پێشکێش به پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان‌و پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌که‌ین که به فیداکاری‌و له‌خۆبوردوویی خۆیان به‌رگری له که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌که‌ن.
به‌و هیوایه‌ی جێژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان ببێته هۆی تهباییو یه‌کیه‌تیی زیاتری هه‌موو چین‌و توێژه‌کانی کۆمهڵو حیزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌کان.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
٢٥ ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٤ ی هه‌تاوی