ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەزبەر مانگرتنی سەرانسەریی مامۆستایان و کارمەندانی ئیدارەی پەروەردە و فێرکاریی شارەکانی ئێران و کوردستان ، پێنایە دوویەمین ڕۆژ و چەندین شار و پارێزگای دیکەشی گرتەوە.
رۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕەزبەر زۆربەی قوتابخانەکانی ئێران و کوردستان بۆ بە شوێنی مانگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕینی بەشێکی بەرچاو لە مامۆستایان.
رۆژی ڕابردوو لە شارەکانی سنە، مەریوان، پاوە، سەقز، مەهاباد، کرماشان و ئیلام، جوانڕۆ و ڕوانسەر مامۆستایان بە مەبەستی نارەزایەتی دەربڕین بە دژی دۆخی خراپی ئابووری و، خستنەرووی کۆمەڵێک داواکاریی سینفی ، دەستیان دایە مانگرتن و، هێشتا هەر بەردەوامە.
هەروەها مامۆستایانی کوردستان، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی پارێزگاو شارەکانی دیکەی ئێران لە دوویەمین رۆژی مانگرتنی خۆیان خوازیاری ئازادکرانی مامۆستایانی دەسبەسەرکراو بوون.
دەنگدانەوەی مانگرتنی مامۆستایان لە میدیاکان و تۆڕەکۆمەلایەتییەکان، دیسان نیگەرانی بەرپرسان و ناوەندە ئەمنییەکانی لێکەوتووتەوە و لە لایەک دیکەش میدیا حکوومییەکان تا ئێستا بێدەنگییان لێکردووە.