هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی بۆکان به هاوکاریی هێزی ئینتیزامی بڵاوه‌یان به‌کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕینی خه‌ڵک کرد.
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه که به مه‌به‌ستی مه‌حکومکردنی ڕووداوی ئه‌سیدپێداکردن به چوار ژن له بۆکان رێکخرابوو، له فه‌له‌کی فه‌رماندارییه‌وه به‌ره‌و بیمارستانی کۆن ده‌ستی پێ‌کرد، به‌ڵام ناوه‌نده ئهمنیهتیو هێزه چه‌کداره‌کان که‌وتنه نێو خهڵکو پاش ماوه‌یه‌ک بڵاوه‌یان پێکردن.
شه‌وی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر پێنجشه‌ممه چوار ژن له بۆکان له‌لایه‌ن که‌س یان که‌سانێکه‌وه ئه‌سیدیان پێداکرا که دوو که‌س له‌وان برینداربوون. ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی شاری بۆکان دوای ئاگاداربوون له بڕیاری خه‌ڵک بۆ خۆپیشاندان که‌وتنه هه‌واڵ سازکردن له‌وه‌ی تاوانبارانی ئه‌و ڕووداوانه‌یان ده‌سبه‌سه‌ر کردوه، هه‌روه‌ها بانگی کۆمه‌ڵێک چالاکی مه‌ده‌نیی بۆکانیان کردوه تا له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌وانه‌وه پێش به کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵک بگرن، ته‌نانه‌ت به ناوی قوربانیانی ئه‌و ڕووداوه ئاگاداری‌یان بڵاوکرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه نه‌یتوانی پێش به ناڕه‌زایه‌تیی سه‌دان لاوی ئه‌و شاره بگرێ.
کۆبوونه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی خه‌ڵک له حاڵێکدایه که پێشتر ناسر ئه‌سلانی، فه‌رمانده هێزه ئینتیزامییه‌کانی ورمێ هه‌ڕه‌شه‌ی له خه‌ڵک کردبوو که بێتوو بیانه‌وێ ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن، ئه‌وا به توندی سه‌رکوت ده‌کرێن. به‌ڵام سه‌دان که‌س له لاوانی شار به دروشیمی ” نا بۆ توند‌و تیژی دژی ژنان”و ” ئێمه ئه‌منیه‌تمان ده‌وێ” ڕژانه سهرشهقامو هه‌ره‌شه‌ی ناوه‌نده ئهمنیهتیو نیزامییه‌کانی ڕێژیمیان مایه‌پووچ کردوه.
شایانی باسه به‌پێی زانیارییه‌کان به‌هۆی په‌لاماری هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان کۆمه‌ڵێک که‌س له‌لاوانی خۆپیشانده‌ر ده‌سبه‌سه‌ر کراون که ناوی یه‌کیان “سه‌عید حه‌سه‌نزاده”یه.